Accessibility links

هۆی مردنی یەک لە چوار بەشی خەڵکی ئەمەریکا پەیوەندی بە جگەرەکێشان هەیە


بە پێی ئەم لێکۆڵینەوەیە لانی کەم ١٦٧ هەزار مەرگی لە ئاکامی شێرپەنجە لە ساڵی ٢٠١٤ی زاینی پەیوەندی بە کێشانی جگەرەوە بووە.

بە گویرەی ئاکامەکانی زانستی ئەم دواییانە، زیاتر لە ٢٥ لە سەدی مردنی لە ئاکامی شێرپەنجە لە ئەمەریکا بە هۆی کێشانی جگەرەیە.

بە گوێرەی لێکۆڵینەوەکانی چاپکراو لە لایەن ئەنجومەنی شێرپەنجەی ئەمەریکاوە، زۆرترین ڕێژەی مەرگ لە ئاکامی سیگارکێشان و لە نێو پیاوان لە ئەیالەتی ئارکانزاس بوە کە ٤٠ لە سەدی مەرگ بە هۆی نەخۆشییەکانی شێرپەنجە پێوەندیدار بە کێشانی جگەرە بووە کە لە نێو ژنان دا ٢٩ لە سەدە.

ئاکامەکانی ئەم لێکۆڵینەوەیە دووشەمە ٢٤ی مانگی ئوکتۆبی لە رۆژنامەی پزشکی نێوخۆیی JAMAدا بڵاوکرایەوە وەک ڕۆژنامەی بۆستۆن گلۆب لە ماڵپەڕی خۆی دا بڵاوی کردۆتەوە کە ئەویش هەواڵەی لە ئاژانسی پەیامنێری ڕۆیتێرس وەرگرتووە.

هەروەها لە لێکۆڵینەوە کە داهاتوە "زیانی مرۆڤایەتی ئاکامی جگەرە کێشان لە هەموو ئەیالەتەکان دا بەرزە" بە بێ لە بەرچاوگرتنی ئەوەی کامیان لە پلەی سەروو و کامیان لە پلەی نزم دایە.

لێکۆلەران لە ئەو لێکۆڵینەوەیەدا، ڕاوەرگرتنەکانی پێوەندیدار بە سڵامەتی لە ساڵی ٢٠١٤ و هەروەها ئاماری حکومەتی سەبارەت بە ڕادەی جگەرەکێشان و پلەی مردنی بە هۆی شیرپەنجەیان هەڵسەنگاند کە ئەویش لە ئەنجامی جگەرە کێشان دابوو. لە ئەو لێکۆڵینەوەیەدا، شێرپەنجەی ڕیخەڵۆکە، گەروو، زگ، جەرگ و گورچیڵە خرانە بەر توێژینەوە.

هەروەها لە ئەو لێکوڵینەوەیەدا هاتووە سەڕەڕای دابەزینی کێشانی جگەرە لە ئەمەریکا، هێشتاش ٤٠ ملیۆن کەسی جگەرەکێش لە ئەمەریکا دا هەن و کێشانی جگەرە سەرچاوەی سەرەکی ئەو مردنانەیە کە دەکرێت پێشیان بگیرێن.

بە پێی ئەم لێکۆڵینەوەیە لانی کەم ١٦٧ هەزار مەرگی لە ئاکامی شێرپەنجە لە ساڵی ٢٠١٤ی زاینی پەیوەندی بە کێشانی جگەرەوە بووە.

هەروەها ئەو لێکۆڵینەوەیە نیشانی داوە کە پلەی مەرگی ئاکامی جگەرەکێشان لە نێو پیاوان دا بەرزتر لە ژنان و لە نێو ڕەش پێستان دا بەرزتر لە چاو سپی پێستانە.

XS
SM
MD
LG