Accessibility links

سیروس مه‌له‌کووتی پێی وایه‌ خۆپـیشاندانه‌کانی میسر بۆ وڵاتانی هه‌رێم په‌ره‌ده‌سێنێت

  • Salah Piroty

سیروس مه‌له‌کووتی پێی وایه‌ خۆپـیشاندانه‌کانی میسر بۆ وڵاتانی هه‌رێم په‌ره‌ده‌سێنێت

سیروس مه‌له‌کووتی پێی وایه‌ خۆپـیشاندانه‌کانی میسر بۆ وڵاتانی هه‌رێم په‌ره‌ده‌سێنێت

خۆپـیشاندانه‌کان له‌ میسر وای کردووه‌ سه‌رۆک کۆماری میسر حوسنی موباره‌ک کۆتایی به‌ ده‌سه‌ڵاتی نزیک 30 ساڵه‌ی ڕابگه‌یه‌نێت. سیروس مه‌له‌کووتی توێژێنه‌رێکی باری سیاسی ئێران ده‌ڵێت ئه‌م خۆپیشاندانه‌ی تونس و میسر بۆی هه‌یه‌ وڵاتانی تری هه‌رێم له‌ نێویاندا ئێرانیش بگرێته‌وه‌‌. به‌ڕێز مه‌له‌کووتی ئاگایی ده‌دات کۆماری ئیسلامی ئیران به‌رده‌وام له‌ هه‌وڵی کپکردنی جوڵانه‌وه‌ی خه‌ڵکدا بووه‌ و‌ به‌ تایبه‌تی پاش سه‌رهه‌ڵدانی جووڵانه‌وه‌ی سه‌وز هه‌ر درێژه‌ی هه‌یه‌.

مه‌له‌کووتی له‌ به‌شێکی دیکه‌ی وته‌کانی هۆیه‌کی سه‌رنه‌که‌وتنی جووڵانه‌وه‌ی سه‌وز له‌ "لێنه‌هاتوویی و نه‌بوونی رێبه‌رایه‌تیه‌کی ژیر" ده‌زانێت . هه‌ر له‌ ئه‌م پـێوه‌ندیه‌دا، ناوبراو پـێی وایه‌ یه‌کێـک له‌ هۆیه‌کانی سه‌رکوتی جووڵانه‌وه‌ی کوردستانی ئێران له‌ لایه‌ن ڕژێمی ئێرانه‌وه‌ به‌رده‌وامبوونی جووڵانه‌وه‌که‌یه‌ و هۆی به‌رده‌وامبوونیشی له‌ " تێگه‌یشتوویی و ئاگایی سیاسی " کورد ده‌زانێت.

هه‌روه‌ها به‌ڕێز مه‌له‌کووتی باوه‌ڕیشی وایه‌ جووڵانه‌وه‌یه‌کی چاوه‌ڕوانکراوی تر جا سه‌وز، ئاسمانی ، زه‌رد یان هه‌ر ناوێکی هه‌بێت نه‌ک وه‌ک جاری پێشوو ته‌نیا چه‌ند شارێـکی ناوه‌ند و گرنگی پـیشه‌سازی ئێرانی گرتبێته‌وه‌، به‌ڵکو هه‌موو پارچه‌کان له‌ سه‌رانسه‌ری وڵات ده‌گرێته‌وه‌.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG