Accessibility links

لیژنەیەکی نەتەوە یەکگرتووەکان: هێشتا جینۆسایدی ئێزیدیـیەکان بەردەوامە


لیژنەیەکی نەتەوە یەکگرتووەکان کە لێکۆڵینەوە دەکات لەسەر پـێشـێلکاریـیەکانی مافی مرۆڤ لە سوریا دەڵێت هێشتا داعش بەردەوامە لە جینۆسایدکردنی ئێزیدیـیەکان لە عێراق و جگە لەوە تاوانی دیکەیان لە بەرامبەر دەکات.

لیژنەکە ئەمڕۆ چوارشەممە لە دووەم ساڵیادی داگیرکردنی شەنگال لە لایەن داعشەوە لە بەیانـنامەیەکدا ئەمەی ڕاگەیاند و داوایکرد ڕێگە لە کوشتنی زیاتری ئێزدیـیەکان بگیرێت و مەینەتیـیەکانیان کەمتر بکرێنەوە و پـێویستە سەنگی بخرێتە سەر ڕزگارکردن و پاراستن و گرنگیدان پـێـیان.

پاشان ئاماژەی بۆ ئەوە کرد کە هێشتا نزیکەی 3200 ژن و منداڵی ئێزیدی هەن لە ژێر دەستی داعشدان و ڕووبەڕووی خراپـترین جۆری توندوتیژی دەبنەوە کە ناتوانرێت وێنابکرێن، لەوانە کچەکانیان کراونەتە کۆیلە و دەستدرێژی سێکسیان دەکرێتەسەر و هەروەها کوڕەکانیشیان ناچاردەکرێن شەڕیان بۆ بکەن.

بەپـێی نەتەوە یەکگرتووەکان دوو سـاڵ لەمەوبەر نزیکەی 5 هەزار پـیاوی ئێزیدی بە دەسـتی چەکدارانی داعش کوژران پاش ئەوەی شەنگال و ناوچەکانی دەوروبەریان داگیرکرد.

XS
SM
MD
LG