شۆڕش حاجی ، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیستی گۆڕان ده‌ڵێت له‌و بڕوایه‌دا نییه دانیشتنی نا فه‌رمی ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی عێراق ئه‌نجامێکی ئه‌وتۆی هه‌بێت بۆ چاره‌سه‌رکردنی ناکۆکیه سیاسیه‌کانی عێراق که له‌سه‌ر پێکهێنانی حکومه‌ت هه‌ن.
به‌ڕێز حاجی له میانه‌ی گفت و گۆکه‌یدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان به‌ڵێن ساڵح ، ئاماژه‌ش به‌وه ده‌کات ته‌نانه‌ت ناشبێته مایه‌ی فشار بۆ سه‌ر لایه‌نه سیاسیه‌کانی وڵاته‌که، وه ده‌شڵێت له‌م هه‌ل و مه‌رجه‌ی ئێستای عێراقدا کێشه‌ی کورد ئه‌وه نییه کێ ده‌بێته سه‌ره‌ک وه‌زیر ، یان کێ حکومه‌ت پێکده‌هێنێت ، به‌ڵکو ئه‌وه‌یه ئه‌و لایه‌نه‌ی حکومه‌ت پێکده‌هێنێت چه‌ندێ به پیر داخوازیه‌کانی خه‌ڵکی کوردستانه‌وه دێت.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی به‌شی سێهه‌می ئه‌و گفت و گۆیه بن که ماوه‌که‌ی 5:15 خوله‌که.