شۆرش حاجی سه‌رۆکی فراکسیۆنی گۆڕان له په‌رله‌مانی عێراق له وتووێژێکدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان حه‌یده‌ر که‌ریم گوتی ئێمه‌ی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان دوو شتمان له لا چه‌سپاوه که له کۆبوونه‌وه‌که‌مان له‌گه‌ڵ یه‌کێتی جه‌ختمان لێ کردۆته‌وه. یه‌که‌م قه‌ت هیچ گفتوگۆ و دیالۆگێکمان له‌گه‌ڵ هیچ لایه‌نێک ڕه‌ت نه‌کردۆته‌وه. هه‌ر که‌سێک داوای دیالۆگ و دانیشتنی کردبێت ئێمه چوین، به‌ڵام تێروانینی خۆمانمان له‌وه‌ێ به‌یان کردووه . خاڵی دووه‌م ئه‌وه‌یه که ئێمه پێمان وایه ئه‌وه‌ی که خه‌ڵکی کوردستان داوای ده‌کات یان ئه‌وه‌ی شه‌قامی کوردستان داوای کردووه و ئه‌و خۆپیشاندانه‌ی که هه‌یه داواکارییه‌کانیان داوای ڕه‌وایه.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 6:13 خوله‌كه.