له هه‌رێمی کوردستانی عێراق نیوه‌ندێکی تایبه‌ت هه‌یه بۆ به توانا کردنی کارمه‌ندان له هه‌رێمه‌که‌دا به تایبه‌تی و له عێراقیشدا به گشتی.
یه‌کێک له ئامانجه‌کانی ئه‌م نێوه‌نده به‌کارهێنانی سیسته‌می نێونه‌ته‌وه‌ییه له ڕێی دروستکردنی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ڕێکخراوه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کاندا.
شادان موحه‌مه‌د سه‌عید ، سه‌رۆکی نێوه‌ندی کوردستان بۆ به‌هێزکردنی تواناییه‌کانی کارگێڕی و به‌ڕێوه‌بردن ده‌ڵێت لاوازی بواره‌کانی کارگێڕی و به‌ڕێوه‌بردن هۆکاری سه‌ره‌کی بوو بۆ دامه‌زراندنی نێوه‌نده‌که.
به‌ڕێوبه‌ری ئه‌م نێوه‌نده سه‌ردانی به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکای کرد.
به‌ڵین ساڵح گفت و گۆی له‌گه‌ڵ شادان موحه‌مه‌د کردووه.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگییانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی وتووێژه‌که بن که ماوه‌که‌ی 6:44 خوله‌که.