ڕۆژی سێشه‌ممه ئه‌نجومه‌نی سیناتی ئه‌مه‌ریکا ده‌نگی له‌سه‌ر ڕێـکه‌وتنی مه‌سه‌له‌ی قه‌رزه‌کان دا ئه‌وه‌ی خه‌رجیـیه‌کان که‌م ده‌کاته‌وه و ئاسـتی قه‌رزه‌کردنی وڵاته‌که زیاد ده‌کات. سه‌وداکه به 74 به‌رامبه‌ر به 26 ده‌نگ په‌سه‌ندی کرا.
سیناتۆره‌کان ئه‌م ڕێـکه‌وتنه مامناوه‌ندیه‌یان په‌سه‌ندکرد که سه‌رۆک ئۆباما له‌گه‌ڵ ڕێبه‌رانی کۆماری پـێـیگه‌یشـتووه. ئێسـتا که‌متر له 12 کاتژمێر له به‌رده‌م سه‌رۆک ئۆبامادا ماوه بۆ ئه‌وه‌ی ڕێـکه‌وتنه‌که واژوو بکات و بـیکاته یاسا به‌ر له‌وه‌ی حکومه‌ت پاره‌ی به ده‌سـته‌وه نه‌مێنێت.
سه‌وداکه ڕێـگه به حکومه‌ت ده‌دات له ماوه‌ی سـاڵی 2012 پاره قه‌رز بکات له به‌رامبه‌ر که‌مکردنه‌وه‌ی خه‌رجیـیه‌کان به نزیکه‌ی 1 ترلیۆن دۆلار له ماوه‌ی 10 سـاڵی داهاتوو.
هه‌روه‌ها به‌پـێی سه‌وداکه کۆمیته‌یه‌ک بۆ بودجه له هه‌ردوو پارتی دیموکرات و کۆماری پـێـکده‌هێنرێت تا هه‌وڵ بده‌ن به بڕی 1.5 ترلیۆن دۆلاری دیکه خه‌رجیـیه‌کان که‌م بکه‌نه‌وه.