Accessibility links

بەرپـرسێکی هەسەدە داوا لە سەرۆکی ئەمەریکا دەکات ڕێگە بە ئەردۆغان نەدات پاکتاوی نەژادی ئەنجام بدات


بەرپـرسی ڕاگەیاندنی هێزەکانی سوریای دیموکرات دەڵێت نابێت ئەمەریکا ئایندەی کورد و کرستیان و هەموو پـێکهاتەکانی دیکەی ناوچەکە بکاتە قوربانی بەرژەوەندیـیە ئابوریـیەکانی.

مستەفا بالی لە وتووێژێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا لە بارەی سەردانەکەی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆکی تورکیا بۆ واشنتن، گوتیشی دەبێت سەرۆک ترامپ بە بەرپـرسیارێتی سیاسی و ئەخلاقی خۆی هەستێت و ڕێگە نەدات ئەردۆغان پاکتاوی نەژادی ئەنجام بدات."

هاوکات داوای لە کۆنگرێس و خەڵکی ئەمەریکا کرد ڕێگە نەدەن جینۆسایدێکی دیکە ڕووبدات لە کاتێکدا ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمەریکا دانی نا بەوەی ئەوەی بەرامبەر ئەرمەنەکان کرابوو جینۆساید بوو.

مستەفا بالی داواشی لە سیناتۆر لیندزی گراهام کرد بڕوانێتە کۆبانی کە لە ئێستادا کەوتووەتە بەر هێرشێکی دیکە و ژمارەیەک لە خەڵکەکەی کوژراون و برینداربوون.

ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد هەتا ئێستا تورکیا و گروپە چەکدارەکانی پـشتیوانیان لێدەکات، هێرشەکانیان ڕانەگرتووە و لە دەرەوەی ئەو ناوچەیەی ناویان لێناوە ناوچەی ئارام درێژە بە هێرشەکانیان دەدەن.

please wait

No media source currently available

0:00 0:09:35 0:00


XS
SM
MD
LG