هه‌ڵوێست وه‌رگرتن له لایه‌ن هاوڵاتیان، چالاکانی مافه‌کانی مرۆڤ و سڤیل و بێ ده‌نگ نه‌بونیان به‌رامبه‌ر به روداوه‌کان ئه‌رکێکی نه‌ته‌وایه‌تیه، به‌ڵام زۆر جار لایه‌نه‌کان ده‌ڵێن هێزه‌کانی ئاسایش ڕێگایان لێ ده‌گرن و ئاسته‌نگیان بۆ دروست ده‌که‌ن.
ڕۆژنامه‌وان سارا قادر له هه‌ڤپه‌یڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا ده‌ڵێت ئه‌وه کێشه‌یه‌کی گه‌وره‌یه که له دوای 17 ی شوباته‌وه به هۆی بێزاری ده‌ربڕینه‌کانه‌وه دروست بوه ،وه هه‌ر وه‌ها ئه‌وه‌ی پێویسته له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌وه بکرێت ئه‌نجام نه‌دراوه وه نابه‌رپرسیاریه‌تیانه به‌رامبه‌ر هه‌ر دیدو بۆچونێکی ئازاد. ڕۆژنامه‌وان سارا قادر ده‌شڵێت هه‌ر ڕۆژێک دێت ئه‌و سنورانه بشکێن و جارێکی تر ئه‌گه‌ر به خوێنیش بێت خه‌ڵک ده‌گه‌رێنه‌وه سه‌ر شه‌قامه‌کان.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت و گۆکه بن که ماوه‌که‌ی 7:15خوله‌که.