سامان ڕه‌سوڵ‌پور ڕۆژنامه‌نووس و بزاڤگه‌ری مافه‌کانی مر‌ۆڤ، له هه‌ڤپه‌یڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا ده‌ڵێت زۆربه‌ی ئه‌و کوردانه‌ی له ئێران به تاوانی ئاسایشی نیشتمانی ده‌ستگیر کراون بۆ شاره دووره‌کان دوور ده‌خرێنه‌وه و له ژێر بارێکی زۆر سه‌ختدان و کێشه‌ی زۆریان بۆ دروست ده‌که‌ن. ئه‌و ده‌شڵێت پێشلکاریه‌کانی مافه‌کانی مر‌ۆڤ شتێک نیـیه هاووڵاتیان چاو پۆشی لێ بکه‌ن به‌ڵکو له‌سه‌ر ئه‌نجامدا به زۆر له‌سه‌ر ڕژێم ده‌که‌وێت. سامان ڕه‌سوڵ‌پور ده‌ڵێت ئێران به هیچ شێوه‌یه‌ک ڕێگا به رێکخراوه‌کانی مافی مر‌ۆڤ نادات سه‌ردانی زیندانه‌کان بکه‌ن و له‌گه‌ڵ زیندانیه‌کاندا وتووێژ بکه‌ن و ڕاپۆرت ئاماده بکه‌ن.
ده‌توانن گوێبیستی ده‌قی گفتوگۆکه بن له‌ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ که ماوه‌که‌ی 15:50 خوله‌که.