سه‌ره‌ڕای داخستنی ئۆتوبانی نێونه‌ته‌وه‌یی سنووری خوسره‌وی - مونزریه بۆ چه‌ندین جار له لایه‌ن چالاکانی سڤیل له خانه‌قین وه‌کو بێزاری ده‌ربڕینێک دژ به وشکردنی ئاوی ڕووباری ئه‌ڵوه‌ن، ئێران هێشتا سووره له‌سه‌ر بڕیاره‌کانی خۆی بێ گوێ دانه داخوازیه‌کانی هاوڵاتیانی ناوچه‌که.
سه‌لام عه‌بدوڵا سه‌رۆکی کۆمیته‌ی له پێناوی ئه‌ڵوه‌ن له هه‌ڤپه‌یڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت ئه‌مڕۆ بۆ چواره‌مین جار ڕێگاکه‌مان گرت ، به‌ڵام به داخه‌وه ئێران گوێ به لۆژیکی دیالۆگ و عه‌قڵ و گفتوگۆ نادات.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت وگۆکه بن که ماوه‌که‌ی 4:31 خوله‌که.