ڤلادیمیر پـوتن‌ی سه‌رۆک وه‌زیری ڕووسیا داکۆکی له ئه‌نجامه‌کانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی وڵاته‌که‌ی کرد و هه‌روه‌ها ده‌نگۆکانی په‌یوه‌ست به گزی و ساخته‌کاری پرۆسه‌ی ده‌نگدانه‌که‌ی په‌رله‌مانیشی ڕه‌تکرده‌وه.
له میانه‌ی وته‌که‌یدا له دانیشتنێکی په‌خشی ته‌له‌فزیۆنیدا، به‌ڕێز پـوتن گوتی ده‌نگدانه‌که‌ی 4 ی ئه‌م مانگه ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ڕوانگه‌ی خه‌ڵکانی له خۆگرتبوو، ئه‌مه‌ش وێڕای داواکاری ئۆپۆزیسیۆن بۆ ئه‌نجامدانی ده‌نگدانێکی دیکه.
له درێژه‌ی وته‌که‌یدا سه‌رۆک وه‌زیری ڕووسیا ئاماژه‌ی ئه‌وه‌شی دا که خۆپیشاندانه‌کانی ئه‌وانه‌ی دوای ده‌نگدانه‌که‌ی په‌رله‌مانی هه‌فته‌ی ڕابردوو ئه‌نجامدران، کارێکی په‌سه‌ندکراوه به‌و مه‌رجه‌ی یاساکان پێشێل نه‌کرێن.
ئه‌وه‌ی جێی ئاماژه‌یه پۆلیسی ڕووسیا رایگه‌یاند که له رۆژی یه‌کشه‌ممه‌ی ڕابردوودا 20 هه‌زار هاوڵاتی ڕووسی ڕژانه نێو جاده و بانه‌کانی مۆسکۆی پایته‌خت و هه‌روه‌ها به هه‌زارانی دیکه له شاره‌کانی سه‌رانسه‌ری ڕووسیادا گردبوونه‌وه بۆ ده‌ربڕینی ناڕه‌زایی له دژی گوایه ساخته‌کاری له پـرۆسه‌ی ده‌نگدانی په‌رله‌مانیدا ئه‌وه‌ی تیایدا حیزبی ده‌سه‌ڵاتداری به‌ڕێز پـوتن‌ی ناسراو به حیزبی ڕووسیای یه‌کگرتوو سه‌رکه‌وتنی تۆمار کرد.
هاوکات ڕابه‌رانی حیزبی ڕووسیای یه‌کگرتوو ئه‌وه‌ی بۆ پتر له 10 ساڵه زا‌ڵه به‌سه‌ر ڕه‌وشی سیاسی وڵات‌دا نکوڵیان له تومه‌تی گزیکردن و ساخته‌کاری میانه‌ی ده‌نگدانه‌که‌ی په‌رله‌مانیان کرد.
هه‌روه‌ها به‌ڕێز پـوتن پیشنیازی ئه‌وه ده‌کات که له ده‌می هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆکایه‌تی ئاینده‌دا که بڕیاره له مانگی سێ‌دا سازبکرێت ، کامێرا له بنکه‌کانی ده‌نگداندا دابنرێن.
پـوتن پـێشـبینی ده‌کات له هه‌ڵبژاردنه‌کاندا سه‌رکه‌وتن به‌ده‌سـتبهێنێت.