Accessibility links

ڕووسیا ڕەتیدەکاتەوە بنکەی لەشکری لە کانتۆنی عەفرین دابمەزرێنێت


وەزارەتی بەرگری ڕووسیا ڕایگەیاند نیازی نیـیە بنکەی لەشکری نوێ لەسەر خاکی سوریا دابمەزرێنێت، ئەمەش بە پـێچەوانەی لێدوانێکی گوتەبێژی هێزەکانی یەپەگە کە ڕایگەیاندبوو ڕووسیا بەنیازە لە عەفرین بنکەیەک بۆ مەشق و ڕاهێنانی هێزەکانیان بکاتەوە.

وەزارەتەکە ئەمڕۆ دووشەممە پاش ڕاگەیاندنێـکی ڕێدور خەلیل بەیانـنامەیەکی بڵاوکردەوە و تیایدا نووسیویەتی بەشێـک لەو ناوەندی ئاشتەوایـیەی ڕووسیا لە سوریا هەیەتی و یارمەتی دەدات لە جێگیرکردنی ئاگربەستەکە، دەگوێزرێتەوە بۆ پارێزگای حەلەب لە نزیک عەفرین تاوەکو ڕێگری لە پـێشێلکردنی ئاگربەستەکە بکات.

لە لایەکی دیکە نوعمان کورتولموش جێگری سەرۆک وەزیری تورکیا هەر ئەمڕۆ دووشەممە لە پاش ڕاگەیاندنەکەی ڕێدور خەلیل گوتی وڵاتەکەی قبوڵی ناکات "ناوچەیەکی تێرۆر" لە باکوری سوریا هەبێت، ئەمەش پێدەچێت مەبەستی هێزەکانی یەپەگەیە کە ئەنکەرە بە تێرۆرستیان ناودێردەکات.

XS
SM
MD
LG