سه‌رۆکی روسیا دیمیتری مێدڤدێڤ فه‌رمانی دا به گرتنه به‌ری ڕێ و شوێنی توندتری ئاسایش له تێکڕای فرۆکه‌خانه‌و وێزگه‌کانی هاتوچۆی وڵاته‌که‌ی دوای ئه‌وه‌ی هێرشبه‌رێکی خۆکۆژ له ڕۆژی دووشه‌ممه‌دا له گه‌وره‌ترین فڕۆکه‌خانه‌ی روسیا خۆی ته‌قانده‌وه و بووه مایه‌ی کوشتنی 35 که‌س و بریندارکردنی زیاتر له 110 که‌سی تر.
به‌ڕێز مێدڤێدێڤ گوتی پێویسته لێکوڵهرهوان هه‌ڵوێست وه‌ربگرن له‌م ده‌مه‌ی هێشتا ڕووداوه‌که گهرماوگهرمێتی. و کرده‌وه‌که‌ی به کارێکی تیروریستی له‌قه‌ڵه‌م دا.
شاهیدحاڵه‌کان ده‌ڵێن پێده‌چێت پیاوێکی به‌جانتایه‌کی بچوکه‌وه خۆی به‌ناو به‌شی جانتا هه‌ڵگرتنه‌وه‌ی گه‌شتیاران له فڕۆکه‌خانه‌ی دۆمۆدیدۆڤا کردبوو، ته‌قینه‌وه‌که‌ی ئه‌نجامدابێت.
ئاژانسی فه‌رمی ریا نۆڤۆستێ هه‌روه‌ها له‌سه‌ر زاری سه‌رچاوه‌یه‌کی سه‌پاندنی یاسا گوتیان ڕه‌نگه ژنێك هاوه‌ڵی پیاوه‌که بوبێت و یارمه‌تی دابێت له ئه‌نجامدانی ته‌قینه‌وه‌که.
راپۆرته‌کانی هه‌واڵی روسیا ده‌ڵین کامێره‌یه‌کی دابه‌ستراو له‌به‌شه‌که‌دا وێنه‌ی ته‌قینه‌وه‌که‌ی گروتوهو ده‌شڵێن ده‌سه‌ڵاتدارانی روسی وا به دوای سێ که‌سدا ده‌گه‌رێن به تۆمه‌تی په‌یوه‌ندیان به ته‌قینه‌وه‌که.
ئه‌وه‌ی شایانی باسه ته‌قینه‌وه‌که دیمه‌نێکی خوێناوی ترسناکی لێکه‌وته‌وه و جه‌سته و گۆشتی مرۆڤی به ناوچه‌که‌دا په‌رش وبڵاوکرده‌وه و زۆربه‌ی قوربانیانی ته‌قینه‌وه‌که وه‌ک ده‌ڵین بزمارو برغو له جه‌سته‌یان چه‌قیبوو.
هێچ لایه‌ن و گروپێک به‌رپرسیارێتی ئه‌نجامدانی ته‌قینه‌وه خۆکوژیه‌که‌ی رانه‌گه‌یاندوه ، هاوکات ئاژانسی ئینته‌رفاکسی روسی له زاری سه‌چاوه‌یه‌کی جێبه‌جیکردنی یاسا ده‌گێڕیته‌وه که ده‌لێت : که‌له سه‌ری شێواوی هێرشبه‌ره خۆکوژه‌که دۆزراوه‌ته‌وه.