له‌گه‌ڵ پێکهێنانی حکومه‌تی عێراق و کارکردنی له چوار ساڵی داهاتوودا، ژماره‌یه‌ک پرسیاری هێناوه‌ته ئاراوه سه‌باره‌ت به ئه‌گه‌ر و نه‌گه‌ره‌کانی جێبه‌جێکردنی به‌ندی سه‌د و چلی ده‌ستوری عێراق ، که بۆ چاره‌سه‌ر کردنی ئه‌وه‌ی پێی ده‌گوترێت کێشه‌کانی ناوچه جێناکۆکه‌کان.
به تایبه‌تیش وه‌ک بڕیاری لێدراوه ، له‌م چوار ساڵه‌ی ئاینده‌دا ئه‌نجومه‌نێکی نوێی سیاسه‌تی ستراتیژی پێکبهێنرێت و داواکانیش به تایبه‌تی له لایه‌ن لیستی ئه‌لعێراقیه‌وه به‌و ئاڕاسته‌یه‌دایه که بڕیاره‌کانی ئه‌و ئه‌نجومه‌نه بۆ جێبه‌جێکردن بن.
پێشتر له لێدوانێکیدا بۆ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا، دکتۆر ساڵح موتڵه‌گ ، جێگری سه‌ره‌ک وه‌زیری عێراق گوتی ده‌ستوری وڵاته‌که له قۆناغێکی پێشتردا نوسراوه‌ته‌وه و ئه‌گه‌ر ئه‌و ده‌ستوره ئێستا بنوسرێته‌وه ، ئه‌وا به شیوه‌یه‌کی تر ده‌بێت و ئه‌وه‌شی گووت چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کانی ناوچه جێناکۆکه‌کان ته‌نها له ڕێی دیالۆگه‌وه ده‌بێت.
بۆ باسکردنی زیاتری ئه‌م مه‌سه‌له‌یه ، هاوکارمان به‌ڵێن ساڵح میوانداری ئه‌م به‌ڕێزانه‌ی کردووه:
عه‌بدولڕه‌حمان موسته‌فا ، پارێزگاری که‌رکوک، وه عه‌داله‌ت عه‌بدوڵا ، سه‌رنوسه‌ری گۆڤاری واڵا پرێس.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی مێزگرده‌که بن که ماوه‌که‌ی 24:13 خوله‌که.