هه‌فته‌ی ڕابردوو چالاکوانانی ئۆپۆزسیۆنی سوریا پێکهێنانی ئه‌نجومه‌نێکی نیشتیمانیان ڕاگه‌یاند که نوێنه‌رایه‌تی به‌ره‌یه‌کی یه‌کگرتوو دژی سه‌رۆک به‌شار ئه‌سه‌د بکات. ئه‌م بڕیاره له کۆنفڕانسێکی ئۆپۆزسیۆنی سوریا له شاری ئه‌سته‌نبوڵی تورکیا ڕاگه‌ێندرا.
ئایه ئه‌م ئه‌نجومه‌نه ده‌توانێت نوێنه‌رایه‌تی هه‌مو لایه‌نه‌کانی سوریا بکات یان نا؟ ئایه کورده‌کان له‌م ئه‌نجومه‌نه‌دا چ ڕۆڵێکیان ده‌بێت. وه‌ڵامی ئه‌م پرسیارانه‌و کۆمه‌ڵێک پرسیاری له‌م جۆره له مێزگردی هه‌فتانه‌دا له‌لایه‌ن دکتۆر که‌مال سه‌یدۆ، به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی ڕؤژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له ڕێکخراوی گه‌لانی ژێر هه‌ڕه‌شه بنکه له ئه‌ڵمانیا، و ئه‌بدولباقی یوسف، ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسی پارتی یه‌کێتی کورد له سوریا ده‌درێنه‌وه.
عه‌بدولباقی یوسف که له ئه‌سته‌نبوڵه‌وه له‌گه‌ڵماندا بوو گوتی " ئه‌نجومه‌نه‌که ده‌خوازێت هه‌مو لایه‌نه سیاسییه‌کان بگه‌ێنێته یه‌ک. ئامانجیشی ئه‌وه‌یه یارمه‌تی شۆڕشی ناو وڵات بدرێت تا به زووترین کات ڕژێمی ئێستا بگۆڕدرێت و ڕژێمێکی ئازاد و دیموکراتیک جێگای بگرێته‌وه".
دکتۆر که‌مال سه‌یدۆیش ده‌ڵێت" پێویسته ڕژێم نه‌مێنێت چوونکه له‌مێژه شه‌رعییه‌تی له‌ده‌ست داوه به‌ڵام ترسمان له‌وه‌یه له پاشه ڕۆژدا چ جۆره ڕژێمێک دێته سه‌ر کار".
دکتۆر سه‌یدۆ گوتیشی "ده‌مانه‌وێت بزانین که هه‌ڵوێستی ئۆپۆزسیۆن به‌رامبه‌ر به مافی کورده‌کان و که‌مایه‌تییه‌کانی دیکه چ ده‌بێت. شتی هه‌ره گرنگ لای من ئه‌وه‌یه که پارت و ڕێکخراوه سیاسییه کوردی‌یه‌کان هه‌ڵوێستیان ڕێکبخه‌ن و یه‌کڕیز بن و هه‌ر له ئێستاوه هه‌وڵ بده‌ن په‌یوه‌ندی به‌و ده‌وڵه‌تانه‌وه بکه‌ن که نفوزیان له سه‌ر سوریا هه‌یه وه‌ک ئه‌مه‌ریکاو وڵاتانی یه‌کێتی ئه‌وروپایی و وه‌ک نه‌ته‌وه‌ی کورد کێشه‌ی خۆیان له‌گه‌ڵ ئه‌واندا باس بکه‌ن.
هاوکار موعته‌به‌ر شێروانی ئه‌م مێزگرده‌ی ئاماده کردووه. ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگییه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێ بیستی ته‌واوی مێزگرده‌که بن که ماوه‌که‌ی 19:45 خوله‌که.