به گوێره‌ی ئاژانسی ئاسۆشێتێدپرێس ناردنی یارمه‌تییکان بۆ ئه‌و ناوچانه‌ی له هێله‌کانی پێشه‌وه‌ی شه‌ڕ بوونه له به‌راورد له گه‌ڵ سالانی پێشوو به شێوه‌یه‌کی به‌رچاو خێراتر بوونه، وه‌ک سه‌رۆکی کومیته‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی خاچی سور له لێدوانێكی ڕۆژی پێنج شه‌مه دا گوتی.
پیتری ماورێر گوتی، ئه‌وه به ئه‌و مانایه نیه که ئازاره‌کان که‌م ده‌بنه‌وه. له ده‌مێکدا نێوه‌ی دانیشتوانی 23 ملیونی وڵات ئاواره‌بوونه، پێویستییه‌کانی خه‌ڵکی سوریا نه‌ک هه‌ر بۆ مانه‌وه، به‌ڵام گوتیشی یارمه‌تی بۆ ئه‌وه‌یه مسۆگه‌ری بکات خه‌ڵک له توانایان دابێت ژیانی خۆیان سه‌رله نوێ ساز بکه‌نه‌وه.
ماروێر که ڕۆژ پێنجشه‌مه گه‌یشته سوریا گوتی: " ئه‌وه پێنجه‌مین سه‌ردانم بۆ سوریایه و هه‌رده‌م که بۆ ئێره سه‌فه‌ر ده‌که‌م، ژیان و ئازاری زیاتر ده‌بینم. یارمه‌تییه‌کانی مرۆڤایه‌تی گه‌لێکن و له ئه‌و به‌شانه‌ی که شه‌ر تێیاندا هه‌یه پێویستێیکان هه‌روا به‌ره‌و ژوور ده‌چن."
گوته بێژی خاچی سووری نێونه‌ته‌وه‌یی کرزایسیک گوتی گه‌یاندنی یارمه‌تی بۆ هێڵه‌کانی شه‌ڕ له 2015 له پێنج کردار بۆ 56 له 2016 له به‌رچه‌ند هۆ توانی سه‌رکه‌وتووبێت ئه‌ویش وتووێژ له گه‌ڵ لایه‌نه‌کانی شه‌ڕ. چوار مانگ له ساڵی 2017 توانراوه 19 کرداری ناردنی یارمه‌تی له هێڵه‌کانی شه‌ڕ ئه‌نجام بدرێت.
ناوبراو گوتی ئه‌وه به ئه‌و مانایه نێه که ئه‌و ناوچانه‌ی که یارمه‌تیان بۆ گه‌یاندوون زیادیان کردووه، به‌ڵام ژماره‌ی کرداره‌کان چوه‌ته سه‌ر.