ده‌نگ و باسی جۆراو جۆر و دژ به یه‌ک بڵاوبوه‌ته‌وه گوایه گروپێک له ئه‌ندامانی حیزبی دیموکراتی کوردستان که به گروپی هه‌ڵوێست ناسراوون له حیزبی دیموکراتی کوردستان جیا بونه‌ته‌وه و به حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران په‌ێوه‌ستیان کردوون و حدک یش له‌و باره‌یه‌وه به‌یاننامه‌یه‌کی بڵاوکردوه‌ته‌وه. بۆ راستی و درووستی و چونیه‌تی ئه‌و ده‌نگ و باسانه روومان کرده لای کاک قادر ووریا ئه‌ندامی ده‌فته‌ری حیزبی دیموکراتی کوردستان و ووته بێژی حیزب بۆ روونکردنه‌وه له‌و باره‌یه‌وه، هه‌رچه‌ند به هه‌مان شێوه په‌ێوه‌ندیمان به سه‌رکردایه‌تی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێرانیش کرد به‌ڵام به باشیان نه ده‌زانی له‌م کاته‌دا هیچ لێدوانێک له‌و باره‌یه‌وه بده‌ن.
کاک قادر ده‌ڵێت چونی که‌سانێک له حیزبێکه‌وه بۆ حیزبێکی دیکه شتێکی زۆر ئاساییه واته هه‌ر تاکێک مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه شوێنی تێكوشانی خۆی بۆ خۆی هه‌ڵبژێری بۆیه ئێمه له ماوه‌ی چه‌ند ساڵی رابووردودا زۆر جار وا هه‌بوه یه‌ک یه‌ک دوو دوو پۆل پۆل کادر و پێشمه‌رگه و ئه‌ندامانی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران هاتونه‌ته ناو رێزه‌کانی حیزبی دیموکراتی کوردستان، ئێمه به ڕاستی قه‌د له هیچ راگه‌یاندنێکدا باسمان نه‌کردووه به‌ڵام ئه‌وان ئه‌م رۆژانه دیاره له مێژ بوو کاریان ده‌کرد بۆ ئه‌وه‌ی که شتێک وا رێک بخه‌ن که گوایه کۆمه‌ڵێک کادر و پێشمه‌رگه و ئه‌ندامی ئێمه به‌وان په‌ێوه‌ست بوون و به‌وه‌ش ئامانجه‌که‌یان ئه‌وه بوو له ناو خۆیان وا پێشان بده‌ن حیزبی دیموکراتی کوردستان له ناو خوێدا کێشه‌ی هه‌یه و هه‌موویان داوای گه‌ڕانه‌وه ده‌که‌ن.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 8:08 خوله‌که.