Accessibility links

قادری حاجی عه‌لی: له‌ژێر سایه‌ی تفه‌نگ و سه‌ربازدا کۆبونه‌وه‌ ناکرێت

  • Balen Salih

قادری حاجی عه‌لی: له‌ژێر سایه‌ی تفه‌نگ و سه‌ربازدا کۆبونه‌وه‌ ناکرێت

قادری حاجی عه‌لی: له‌ژێر سایه‌ی تفه‌نگ و سه‌ربازدا کۆبونه‌وه‌ ناکرێت

دره‌نگانێکی ڕۆژی شه‌ممه‌ پاش کۆتایی هاتنی کۆبونه‌وه‌که‌یان ، هه‌رسێ لایه‌نه‌که‌ی ئۆپزسیۆن له‌ هه‌رێمی کوردستانی عێراقدا ڕاگه‌یاندنێکی هاوبه‌شیان بڵاو کرده‌وه‌.

قادری حاجی عه‌لی ، ئه‌ندامی باڵای بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌ڵێت ئه‌و ڕاگه‌یاندنه‌ خستنه‌ ڕووی دیدوبۆچونی هاوبه‌شی لایه‌نه‌کانی ئۆپزسیۆنه‌ له‌سه‌ر ڕووداوه‌کانی هه‌رێمه‌که‌ و ده‌شڵێت نابێت وه‌ک مه‌رج بۆ دیالۆگی نێوان ده‌سه‌ڵات و ئۆپزسیۆن لێی بڕوانرێت.

له‌ میانه‌ی گفت و گۆکه‌یدا له‌گه‌ڵ هاوکارامان به‌ڵێن ساڵح ، قادری حاجی عه‌لی ده‌شڵێت هیواداره‌ دیالۆگ بکرێت و ئه‌گه‌ر هات و دیالۆگیش نه‌کرا ئه‌وا ڕه‌وشه‌که‌ ڕووه‌و خراپتر ده‌ڕوات و ده‌شڵێت ئه‌و هه‌موو هێزه‌ سه‌ربازیه‌ چ پێویست ده‌کات بهێنرێنه‌ ناو شاری سلێمانی و ناوچه‌کانی سه‌ر به‌ پارێزگای سلێمانی.

ده‌توانن له‌ ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته‌ چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت و گۆکه‌ بن که‌ ماوه‌که‌ی 6:05 خوله‌که‌.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG