براک ئۆباما سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه له کۆشـکی سـپی به فه‌رمی پـێشـوازی له پاپا فره‌نسیس کرد، ئه‌مه‌ش یه‌که‌م جاره ئه‌م پاپایه‌ی ڤاتیکان له‌وێ پـێشوازی لێبکرێت.
نزیکه‌ی 15 هه‌زار که‌س هه‌ر له چیمه‌نه‌کانی کۆشـکی سـپی کۆبوونه‌ته‌وه بۆ پـێشوازیکردن له پاپا. هه‌روه‌ها به ده‌یان هه‌زار که‌س له شه‌قامه‌کانی واشنتنی پایته‌خت ڕیزبوون بۆ هه‌مان مه‌به‌ست.
سه‌رۆک ئۆباما و پاپا پـێکه‌وه له ئۆفیسی ئۆڤاڵی کۆشـکی سپی له کۆبوونه‌وه‌دان، ئه‌مه‌ش یه‌که‌م جاره به ته‌نها کۆببنه‌وه له‌وه‌تای به‌هاری سـاڵی 2014 که له ڤاتیکان کۆبوونه‌وه.
کاربه‌ده‌سـتان ده‌ڵێن ته‌وه‌ری باسه‌کانیان باشبوونی په‌یوه‌ندیـیه‌کانی نێوان ئه‌مه‌ریکا و کوبا ده‌بێت له‌گه‌ڵ چۆنێتی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گۆڕانی که‌ش‌وهه‌وا له جیهاندا.
پاشان بڕیاره پاپا ئاماده‌ی مه‌راسیمێـکی نوێژ و نزا بێت له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌کی زۆر له قه‌شه ئه‌مه‌ریکایـیه‌کان له کڵێسا‌ی قه‌شه ماسیۆ. مه‌زه‌نده ده‌کرێت نزیکه‌ی 25 هه‌زار که‌س ئاماده‌ی مه‌راسیمه‌که بن.
هه‌روه‌ها له به‌رنامه‌ی پاپایه ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه سه‌ردانی کۆنگرێسی ئه‌مه‌ریکا بکات و له‌وێ وتارێـک پـێشکه‌ش بکات له دانیشتنێـکی هاوبه‌شی هه‌ردوو ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و سینات‌دا.