زریانێـک که به خاوی به‌سه‌ر فلپـیندا تێپه‌ڕده‌بێت، بووته مایه‌ی بوونی چه‌ندین لافاوی گه‌وره و ڕۆچوونی زه‌وی له‌و وڵاته‌دا.
زریانه‌که ناوی ( واشی) لێنراوه و به باوبۆرانی به‌هێز له ناوچه‌ی (مینداناو) ی باشووری وڵاته‌که‌ی داوه.
به‌رپـرسانی فلپـین ده‌ڵێن ژماره‌ی قوربانیـیان گه‌یشتووه‌ته زیاتر له 200 که‌س و نزیکه‌ی 400 که‌سی دیکه بێسه‌روشووین. به‌ڵام خاچی سووری فلپینی ده‌ڵێت ژماره‌ی قوربانیـیان له‌وه زیاتره، ئاژانسی ئه‌سێوشیه‌تدپرێس ده‌ڵێت زریانه‌که بووه‌ته هۆی کوژرانی 436 که‌س ئه‌مه‌ش به پـێی ژماره‌ی ئه‌و ته‌رمانه‌ی له مڕدووخانه‌کاندا دانراون.
ئه‌مڕۆ سه‌رۆکی ئاژانسی فریاکه‌وتنی ڕووداوه نیشتمانیـیه‌کان (بنیتۆ ڕامۆس) ، گوتی به‌رپرسان هه‌تا ئێستا ڕاپۆ‌رت له ناوچه‌کانه‌وه وه‌رده‌گرن و پـێده‌چێت ژماره‌ی قوربانیـیان به‌ره‌و به‌رزبوونه‌وه بچێت.
گه‌واهیده‌ران ده‌ڵێن هه‌ندێک ماڵی سه‌ر که‌ناره‌کان خێزانه‌کانیان له شیرینی خه‌ودا بوون کاتێـک شه‌پـۆلی لافاوه‌کان به‌ره‌و ناو ئاوی ده‌ریای بردوون.
دانیشتوان بۆ خۆده‌ربازکردن له ئاوی لافاو ده‌چنه سه‌ربانی مه‌ڵه‌کانیان و چاوه‌ڕوانی ڕزگارکردنن، به هه‌زاران که‌س له ماڵ و حاڵی خۆیان ده‌ربه‌ده‌ربوون.
شاره‌زایانی که‌شناسی پـێشبینی ده‌که‌ن (واشی) له دره‌نگانێکی یه‌کشه‌ممه‌دا ئه‌و ئاسمانی ئه‌و وڵاته به‌ردات.