پێشڕه‌و سه‌ید برایم، نوسه‌رو شیکه‌ره‌وه‌ی سیاسی ده‌ڵێت ته‌نانه‌ت له ناو پارتی ده‌عوه، باڵه‌که‌ی نوری ئه‌لمالیکیدا که‌سانێک هه‌ن ناخوازن مالیکی جارێکی تر پۆستی سه‌ره‌ک وه‌زیری عێراق وه‌ربگرێته‌وه و بۆ ئه‌و پۆسته‌ش هه‌ر یه‌ک له لایه‌نه‌کانی شیعه‌کان کاندیدی خۆیان هه‌یه.
له میانه‌ی گفت و گۆیه‌کدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان به‌ڵێن ساڵح، پێشڕه‌و ی سه‌ید برایم ده‌شڵێت پێی وانیه هه‌ر کاندیدێکی سه‌ر به لایه‌نی سه‌درییه‌کان بێت بۆ پۆستی سه‌ره‌ک وه‌زیری داهاتوی عێراق بتوانێت پشتیوانی ته‌واو به‌ده‌ست بێنێت.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 6:27 خوله‌كه.