Accessibility links

بەهۆی ڕووداوێکی تەقەکردنەوە لە بنکەیەکی پۆلیس لە پاریس ئەفسەرێک بە سەختی بریندار دەبێت


بەهۆی هێرشی چەکدارێکەوە بۆ سەر بنکەیەکی پۆلیس لە پاریسی پایتەختی فەڕەنسا ئەفسەرێکی پۆلیس فیشەکی بەرکەوتووە و بە سەختی بریندار بووە.

شەوی پێنجشەممە، پیاوێک کە بە تۆمەتی ئەوەی گوایە بە چەقۆ هێرشی کردووەتە سەر ژنێک لە ناوچەی 13 ی پاریس و تەقەی لە دوو ئەفسەری پۆلیس کرد، ئەوەش دوای ئەوەی چەکێکی لە یەکێک لە ئەفسەرەکان سەندووە.

تەقەکردن لە بنکەکانی پۆلیس زۆر دەگمەنە، بەرپرسانی باڵاش لە وەزیری ناوخۆوە بۆ سەرۆکی شارەوانی پاریس پشتگیری خۆیان دەربڕیوە.

سەرۆکی پۆلیسی پاریس لاورێنت نونێز وتی یەکێک لەو پۆلیسانەی کە فیشەک بەر سکی کەوتووە، بەیانی ڕۆژی هەینی " لە سەرە مەرگدا بووە."

سەرچاوەیەکی پۆلیس وتی ئەفسەرەکەی دیکە پشتی بریندار بووە. لێکۆڵەرەوانیش دەڵێن هەردوو ئەفسەرەکە تەمەنییان 33 ساڵ بووە.

نونێز وتی ئەفسەرەکان وەڵامی " هێرشێکی توندییان " داوەتەوە بۆ سەر ژنێکی 73 ساڵ کە بە سەختی بریندار بووە.

وتی " پیاوەکە بە ئاشکرا دیار بووە کە زۆر توڕە بووە."

ئەفسەرەکان پیاوەکەیان بردووە بۆ بنکەی پۆلیس و دواتر پیاوەکە یەکێک لە چەکەکانی هەڵگرتووە، دواتر هێرشبەرەکە تەقەی لێکراوەتەوە و گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانە.

سەرچاوە/ فرانس پرێس

XS
SM
MD
LG