له سه‌ره‌تای مانگی سێی ئه‌مساڵدا هه‌ڵبژاردنی نوێنه‌ران بۆ نۆیه‌مین خولی مه‌جلیسی شورای ئێران ده‌کرێت.
له هه‌موو هه‌ڵبژاردنێکدا له کۆماری ئیسلامی ئێران‌دا، ئه‌وه‌نده‌ی دامه‌زراوه‌کانی تایبه‌ت به ویلایه‌تی فه‌قێ وه‌ک ئه‌نجومه‌نی شاره‌زایان، یان ئه‌نجومه‌نی ده‌ستنیشانکردنی به‌رژه‌وه‌ندیه باڵاکانی کۆماری ئیسلامی ڕۆڵیان هه‌بووه و هه‌یه، ئه‌وه‌نده ده‌نگده‌ران ڕۆڵیان نه‌بووه له دیاریکردنی نوێنه‌رانی خۆیاندا.
له‌م وڵاته‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا که سه‌رکوتکردن جێی هه‌موو پره‌نسیپه‌کانی دیموکراسی گرتۆته‌وه، هه‌ڵبژاردن بۆ ده‌کرێت؟ ئه‌وه‌تا به‌به‌رچاوی هه‌موو دنیاوه هه‌ر که‌سێک ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ناڕاسته‌وخۆش زمانێکی ڕه‌خنه ئامێز به‌کاربێنێت بۆ باسکردنی ڕه‌وشی ناوخۆی ئێران، ئه‌وا بێ سێ و دوو کردن ، پیاوانی ده‌وڵه‌ت له کۆماری ئیسلامی‌دا به‌گژیدا ده‌چنه‌وه و به تاوانی دژایه‌تیکردنی یه‌زدان ، ئه‌وه‌ی پێی ده‌گوترێت موحاره‌به گوناهباری ده‌که‌ن. سزای ئه‌و جۆره تاوانه‌ش له ئێران‌دا ئه‌گه‌ر مه‌رگ نه‌بێت، ئه‌وا به‌بێ هیچ گومانێک زیندان کردنێکی درێژخایه‌نه.
پێشتر له کۆماری ئیسلامی ئێران‌دا ناکۆکیه‌کان وه‌ک ده‌گوترا له نێوان به‌ره‌ی ڕیفۆرمخوازان و کۆنه‌پارێزاندا جه‌مسه‌ریان گرتبوو ، به‌ڵام ئێستا به ئاشکرایی ناکۆکیه‌کان له ناو کۆنه‌پارێزانی فه‌رمانڕه‌وای ئێران‌دا سه‌ریان هه‌ڵداوه.
ئاستی ناڕه‌زاییه‌کانی خه‌ڵکی ئێران په‌ره‌یان سه‌ندووه، ئه‌مه بێ له‌وه‌ی هه‌روادێ و کۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یی فشاره‌کانی خۆی له‌سه‌ر ئێران زیاد ده‌کات و به‌هاری عه‌ره‌بیش ته‌نگی به ڕژێمه‌که‌ی به‌شار ئه‌لئه‌سه‌دی سوریای دۆستی دێرین و هاوپه‌یمانی ستراتیژی ئێران هه‌ڵچنیوه.
بۆ هه‌ل و مه‌رجی نوێی جیهانی و ناوچه‌ییش وه‌ک سه‌رچاوه‌کانی هه‌واڵ ئاماژه‌ی پێده‌که‌ن ، تاران له ئاماده باشیدایه بۆ هه‌موو شیانه‌کان.
ئا له‌م ڕه‌وشه‌دایه هه‌روادێ و کۆماری ئیسلامی له هه‌ڵبژاردنه‌کانی مه‌جلیسی شورا نزیک ده‌بێته‌وه.
که‌م نین ئه‌وانه‌ی ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ی ئێران به نومایشتێکی شانۆیی ناودێر ده‌که‌ن و وه‌ها دایده‌نێن که هه‌وڵێکی تری ڕژێمی ئێرانه بۆ ڕه‌واییدان به مانه‌وه‌ی خۆی و درێژه‌دان به سیاسه‌ته‌کانی.
جیاوازی ئه‌م هه‌ڵبژاردنه به به‌راورد له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردنه‌کانی تری ئێران‌دا چییه؟
سالار پاشایی ، ئه‌ندامی کۆمیته‌ی ناوه‌ندی کۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستانی ئێران: ئاستی به‌شداریکردن له هه‌ڵبژاردنه‌کانی شورادا گه‌وره‌ترین جیاوازی نێوان ئه‌م هه‌ڵبژاردنه و هه‌ڵبژاردنه‌کانی پێشووی ئێرانه
قادر وریا ، ئه‌ندامی ده‌فته‌ری سیاسی حیزبی دیموکراتی کوردستان: ئه‌م هه‌ڵبژاردنه ده‌رفه‌تێکه تا خه‌ڵک هه‌ڵوێستی خۆی و بێ متمانه‌یی خۆی به‌رامبه‌ر به ڕژێمی ئێران نیشان بدات.
فه‌ریبا موحه‌مه‌دی ، ئه‌ندامی کۆمیته‌ی ناوه‌ندی کۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستانی ئێران: ڕژێمی ئێران هه‌ر له ده‌ستبه‌کاربوونیه‌وه تا ئێستا نیشانی داوه دژی ژنان بووه و باوه‌ڕی به مافه‌کانی ژنان نه‌بووه و نکوڵی له سه‌ره‌تایی ترین مافی ژنان کراوه، بۆیه هه‌میشه به‌شداری که‌می خانمان له هه‌ڵبژاردنه‌کاندا ده‌بینرێت.
شاهۆ کرماشانی ، ڕۆژنامه‌وان: بایکۆت کردنێکی چالاکانه پێویستی به به‌رنامه‌ڕێژی هه‌یه و ئه‌مه‌ش هه‌ر ته‌نها به ده‌رکردنی ڕاگه‌یاندنێک نابێت.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی به‌رنامه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی پانۆراما بن که ماوه‌که‌ی 13:13 خوله‌که.