حه‌وت ساڵ له‌مه‌وبه‌ر و ڕۆژی نۆی چواری ساڵی دووهه‌زاروسێ له عێراق ڕۆژی داڕمانی دیکتاتۆریه‌تی سه‌دام حسێن بوو پاش ئه‌وه‌ی هێزه سه‌ربازیه‌کانی هاوپه‌یمانان به‌سه‌رکردایه‌تی وڵاته یه‌کگرتوه‌کانی ئه‌مریکا گه‌یشتنه ناوجه‌رگه‌ی شاری به‌غدا و وه‌ک یه‌که‌م نیشانه‌ی ڕوخاندنی ڕژێمه‌که‌ی سه‌دام حسێن، له مه‌یدانی فیرده‌وسی به‌غدادا په‌یکه‌ره‌که‌ی سه‌دامیان شکاند.
له ڕۆژی چوارده‌ی حه‌وتی هه‌مان ساڵ به بڕیارێکی فه‌رمی ئه‌نجومه‌نی فه‌رمانڕه‌وایه‌تی کردنی عێراق ڕۆژی چواری نۆی کرده پشوی فه‌رمی.
نزیکه‌ی هه‌شت مانگ دواتر واته له مانگی دوازده‌دا هێزه سه‌ربازیه‌کانی ئه‌مریکا له‌سه‌ر بنچینه‌ی زانیاریه‌کان له ناوچه‌ی( دوور) له نزیک شاری تکریته‌وه سه‌دام حسێنیان له ناو چاڵێکدا ده‌ستگیرکردو پاش ئه‌وه‌ی (پۆڵ برێمه‌ر) فه‌رمانڕه‌وای کاتیی ئه‌و کاته‌ی عێراق هه‌واڵی گرتنی سه‌دام حسێنی پشتڕاست کرده‌وه، ئه‌وجا سه‌رۆکی پێشوی ئه‌مریکا ( جۆرج ده‌بلیو بوش) له په‌یامێکی ته‌له‌فزیۆنیدا گوتی سه‌روختی تاریکی و مه‌ینه‌تی له عێراق کۆتایی هات.
ڕۆژی سیی شه‌شی ساڵی دووهه‌زاروشه‌ش سه‌دام و ژماره‌یه‌ک له گه‌وره کاربه‌ده‌ستانی ڕژێمه‌که‌ی درانه‌وه ده‌ست حکومه‌تی عێراق بۆ دادگایی‌کردن. دادگاییکردنه‌کان به‌رده‌وام بوون و سه‌دام حسێن سزای مردنی به‌سه‌ردا سه‌پێنرا و ڕۆژی سیی دوازده‌ی ساڵی دووهه‌زاروشه‌ش ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراقی سزاکه‌یان به‌سه‌ر سه‌دام حسێندا سه‌پاند.
ئێستا‌و له پاش حه‌وت ساڵ له ڕوخانی ڕژێمه‌که‌ی سه‌دام حسێن، عێراق له کوێدایه، حه‌وت ساڵ له پاش نه‌مانی پارتی به‌عسی فه‌رمانڕه‌وای پێشوی وڵاته‌که ئایا ئایدیۆلۆژیای به‌عسیزم بنه‌ماوپێگه‌ی خۆی ماوه یان نا؟
ئه‌مانه‌و چه‌ند مه‌سه‌له‌یه‌کی تریش ته‌وه‌ره‌کانی به‌رنامه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی پانۆڕامان.
ده‌توانن گوێبیستی ده‌قی به‌رنامه‌که بن له‌ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته‌چه‌پ که ماوه‌که‌ی11:17 خوله‌که.