بان کی مونی سکرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان دووباره پشتیوانی خۆی بۆ دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تێکی فه‌ڵه‌ستینی ده‌ربڕی و ده‌ڵیت مه‌سه‌له‌ی دامه‌زراندنی ئه‌و ده‌وڵه‌ته ده‌بوایه زۆر له‌مێژه‌وه بـبوایه.
لهوتهکهی ئه‌مڕۆیدا بان کی مون، پشتیوانی خۆی بۆ فه‌ڵه‌ستینێکی سه‌ربه‌خۆ و سه‌روه‌ر ده‌ربڕی، ناوبراو گوتیشی ئه‌ندامێتی فه‌ڵه‌ستین له نێو رێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کاندا، کارێکه ده‌بێت له لایه‌ن وڵاتانی ئه‌ندامانی رێکخراوه‌که‌وه دیاری بکرێت.
دوێنێ رابه‌رانی فه‌ڵه‌ستینی ده‌ستیان به زنجیره‌یه‌ک له هه‌وڵه‌کانی په‌یوه‌ندی گشتی کرد وه‌ک هه‌وڵێکی ئه‌و ڕابه‌رانه بۆ به ئه‌ندامبوونی فه‌ڵه‌ستین له نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کاندا. بۆ ئه‌و مه‌به‌سته نزیکه‌ی 100 له به‌رپرسانی فه‌ڵه‌ستینی و چالاکوانان به ڕێپێوان چون بۆ ئۆفیسی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له شاری رامه‌ڵـڵا و له‌وێ نامه‌یه‌کیان پێشکه‌ش به ئۆفیسی ناوبراو کرد و نووسراوه‌که‌یان ئاڕاسته‌ی به‌ڕێز بان کی مون کردبوو، تیایدا داوای لێده‌که‌ن بان کی مون پشتیوانی له هه‌وڵی به ئه‌ندامبوونی فه‌ڵه‌ستین له نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان بکات .
ئه‌وه‌ی جێی ئاماژه‌یه، بان کی مونی سکرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان داوای کردووه که ئه‌م مه‌سه‌له‌یه له رێی دانوستاندنه‌وه چاره‌سه‌ر بکرێت.
پـێشبینی ده‌کرێت سه‌رۆکی ده‌سه‌ڵاتی فه‌ڵه‌ستینی مه‌حمود عه‌باس هه‌وڵی به‌ده‌ستهێنای ئه‌ندامێتی ده‌وڵه‌تی فه‌له‌ستینی له نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کاندا بدات ، ئه‌مه‌ش له‌سه‌ر بنه‌مای سنووری به‌ر له جه‌نگی ساڵی 1967 ی نێوان ئیسرائیل و عه‌ره‌به‌کان.
ده‌نگدانی ئه‌نجومه‌نی گشتی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له به‌رژه‌وه‌ندی به ئه‌ندامبونی ده‌وڵه‌تی فه‌له‌ستینی له نێو نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کاندا به ئه‌ندازه‌یه‌کی زۆر کارێکی سمبوڵی ده‌بێت، هاوکات ئه‌م کاره یاریده‌ده‌ر ده‌بێت له به‌هێزکردنی پشتیوانی نێو نه‌ته‌وه‌یی په‌یوه‌ست به هه‌وڵی فه‌ڵه‌ستینیه‌کان بۆ دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تێکی سه‌ربه‌خۆ .