دوابه‌دوای ته‌قینه‌وه خۆکوژیـیه‌که‌ی دوێنێ هه‌ینی که تیایدا که‌مینه‌ی شیعه ئاینزاکان له پاکسـتان کرانه ئامانج و به لایه‌نی که‌م کوژارنی 57 که‌سی لێـکه‌وته‌وه، وا ئێسـتا مانگرتنێـکی گشـتی له شـاری کوێتای باشوری خۆرئاوای وڵات پـیاده ده‌کرێت.
ئه‌وه‌ی جێی ئاماژه‌یه له ته‌قینه‌وه‌که‌شـدا پـتر له 160 که‌س برینداربوون، ئه‌مه‌ش له میانه‌ی گردبوونه‌وه‌یه‌کی شیعه‌کان ئه‌وانه‌ی داوای پـشـتگیری و هاوسـۆزیان بۆ فه‌ڵه‌سـتینیـیه‌کان ده‌کرد.
ئه‌وه‌ی شـایانی باسه چه‌کدارانی تاڵیبانی پاکسـتان به‌رپـرسیارێتی ئه‌نجامدانی ته‌قینه‌وه‌که‌ی دوێنێی شـاری کوێتای ڕاگه‌یاند. هه‌روه‌ها سێ ته‌قینه‌وه‌که‌ی ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ی ڕابردوو ئه‌وه‌ی کرانه سه‌ر کاروانی شیعه‌کان له شـاری لاهور له ده‌می به‌شـداریان له ڕێوڕه‌سـمێـکی ئاینیدا. له ته‌قینه‌وه‌که‌دا 33 له به‌شـداربووانیش کوژران.