په‌رله‌مانی پاکستانی بڕیارێکی په‌سه‌ندکردووه و تیایدا هێرشه له‌شکریه‌که‌ی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا مه‌حکوم ده‌کات، ئه‌وه‌ی کرایه سه‌ر ناوچه‌ی ئه‌بودئاباد له پاکستان و ئوسامه بن لادنی سه‌رۆکی تۆری قاعیده‌یان کوشت، هاوکات گروپی ئه‌مریکایی وا داوای بڵاوکردنه‌وه‌ی وێنه و هه‌روه‌ها گرته‌ی ڤیدیۆیی کوشتنی ئوسامه بن لادن ده‌که‌ن.
دوێنێ ئه‌نجومه‌نی سیناتی پاکستانی و هه‌روه‌ها په‌رله‌مانی وڵات دانیشتنێکی هاوبه‌شیان سازدا وتیایدا یاسادانه‌رانی پاکستانی پرسیاریان له سه‌رۆکی ئاژانسی موخابه‌رات و هه‌روه‌ها رابه‌رانی له‌شکری پاکستانی کرد.
دوای کۆبوونه‌وه‌که‌یان له پشتی ده‌رگای داخراوه‌وه، هه‌ردوو لایه‌نی به‌شداراربوو داوای دامه‌زراندنی کۆمسیۆنێکی سه‌ر‌به‌خۆیان کرد بۆ لێکۆڵینه‌وه له سه‌رجه‌م کرده له‌شکریه‌که‌ی ئه‌مه‌ریکا له نێو خاکی پاکستان‌دا و کوشتنی ئوسامه بن لادن.
هاوکات دوێنێ له نێو وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا چاودێرانی یاسایی کۆنه‌پارێز، دۆزه‌یه‌کی یاسایـیان له دژی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریکایی پێشکه‌ش کرد به ناوی ئازادی زانیاری، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی که پێنتاگۆنی ئه‌مه‌ریکایی ڕایگه‌یاند که پابه‌ندی ئه‌و مۆڵه‌ته 20 رۆژیـیه‌ی گروپی ناوبراو نابێت له‌مه‌ڕ بڵاوکردنه‌وه‌ی وێنه‌کانی کرده له‌شکریـیه‌که‌ی کرایه سه‌ر خانووبه‌ره‌ی ئوسامه بن لادن له پاکستان.
له هه‌مان کاتدا وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریکایی به نووسراوێک به ئاژانسی هه‌واڵه‌کانی ئه‌سۆشیه‌یتد پرێسی گوتووه که بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌و وێنانه زۆر پێویست نین.
هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه سه‌رۆک براک ئۆباما له هه‌فته‌ی رابردوودا گوتی وێنه‌کانی هه‌ڵمه‌تی کوشتنی ئوسامه بن لادن بڵاوناکرێنه‌وه، ئه‌مه‌ش له به‌ر مه‌ترسی په‌ره‌سه‌ندنی هه‌ستی رق و کینه دژ به ئه‌مه‌ریکا له ده‌ره‌وه‌ی وڵات.