یوسف ڕه‌زا گه‌یلانی سه‌ره‌ک وه‌زیرانی پاکسـتان له هه‌وڵ و کۆشـشدایه بۆ هێشـتنه‌وه‌ی پارتیـیه‌که‌ی له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات، دوای ئه‌وه‌ی لایه‌نێـکی هاوپه‌یمانی ڕایگه‌یاند ده‌چێته پاڵ ئۆپـۆزسـیۆن.
به‌ڕێز گه‌یلانی گفتوگۆ ده‌کات له‌گه‌ڵ ڕێبه‌رانی ئۆپـۆزسیۆن ڕۆژێـک پاش ئه‌وه‌ی ته‌رازووی هێزی سیاسی له پاکسـتان گۆڕا له دوای ئه‌وه‌ی بزوتنه‌وه‌ی موته‌حیده قه‌وامی ڕایگه‌یاند که ئه‌وان ده‌چنه پاڵ ئۆپـۆزسیۆن له هه‌ردوو به‌ره‌ی ئه‌نجومه‌نی نیشـتیمانی و ئه‌نجومه‌نی سینات.
موته‌حیده قه‌وامی ناکۆکی له‌گه‌ڵ حکومه‌ت هه‌بوو سه‌باره‌ت به چاکسـازی باج و زیادکردنی نرخی سووته‌مه‌نی و هه‌وڵه‌کان باشـکردنی ئاسـتی ئاسایش.
ده‌موده‌ست ئاشـکرا نه‌بووه که هاتنه ده‌ره‌وه‌ی موته‌حیده قه‌وامی له هاوپه‌یمانێتی ده‌سه‌ڵات سه‌رۆک وه‌زیر گه‌یلانی له‌سه‌ر کار لاده‌دات یاخود نا.