کارمه‌ندانی فریاکه‌وتن له پاکسـتان هه‌وڵ ده‌ده‌ن بگه‌نه ئه‌و هه‌زاران گوندنشینانه‌ی باکوری ڕۆژئاوای وڵاته‌که که به‌هۆی ئاوی ئه‌و لافاوه‌وه گیریان خواردووه که حکومه‌ت ده‌ڵێت بووته مایه‌ی گیان له‌ده‌سـتدانی زیاتر له 1000 که‌س.
په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا شان مارونی له ئیسلام ئاباده‌وه ڕاپـۆرتی له‌و باره‌یه‌وه ناردووه و هاوکارمان هێرۆ زه‌نگه‌نه به کوردی ئاماده‌ی کردووه.
نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان وای مه‌زه‌نده‌کردووه لافاوه گه‌وره‌که‌ی پاکسـتان کاریگه‌ری کردۆته سه‌ر زیاتر له یه‌ک ملیۆن که‌س له ناوچه‌ی خه‌یبه‌ر په‌ختونخوای باکوری ڕۆژئاوای پاکسـتان.
نیکی بێنێت ده‌مڕاستی ئۆفیسی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان بۆ کاروباری مرۆڤایه‌تی ده‌ڵێت خۆش‌به‌ختانه ده‌زگاکانی فریاکه‌وتن و کۆمه‌کی مرۆڤایه‌تی له‌و ناوچانه بوون بۆ یارمه‌تیدانی به ملیۆنان خه‌ڵـک که ئۆپه‌راسیۆنه به‌رده‌وامه‌کانی له‌شـکری پاکسـتانیش کاری تێـکردوون.
نیکی بێنێت ده‌ڵێت عه‌مبارمان له سه‌رانسه‌ری ناوچه‌که‌دا هه‌یه و پـێویسـتمان به بردنی فڕۆکه نیـیه بۆ ناردنی خه‌ڵـک یان که‌ره‌سـته و که‌ل‌وپه‌ل، به‌ڵام چاوه‌ڕوانی ئه‌و ئاسـته‌ی کێشه‌که‌مان نه‌ده‌کرد.
ده‌مڕاستی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریکا له ئیسلام ئاباد ده‌ڵێت واشنتن 10 ملیۆن دۆلاری وه‌کو کۆمه‌کردن دابینکردووه بۆ پاکسـتان و هه‌روه‌هاش نزیکه‌ی 200 هه‌زار ژه‌مه خواردنی حه‌ڵاڵ و هه‌لیکۆپـته‌ر و ماشێنه‌کانی سـازکردنی ئاو.
به‌هۆی ئه‌وه‌ی چه‌ند ڕۆژێـکه باران نه‌باریوه ئاوی لافاوه‌که ڕوو له که‌مبوونه، به‌ڵام که‌شـناسان پـێشـبینی بارانێـکی زیاتری وه‌رزی ده‌که‌ن له چه‌ند ڕۆژی داهاتوودا.