کاربه‌ده‌ستانی ئاسایشی پاکستانی ده‌ڵێن سه‌ربازه‌کان به‌رپه‌رچی هێرشێکیان بۆ سه‌ر خاڵێکی پشکنین له باکوری ڕۆژئاوای وڵاته‌که‌دا داوه‌ته‌وه و له ئه‌نجامدا به لایه‌نی که‌م 15 چه‌کداریان کوشتووه.
کاربه‌ده‌ستانی سه‌رسنوور ده‌ڵێن یاخیبووه‌کان به‌ره‌به‌یانی ڕۆژی هه‌ینی هێرشیان کردۆته سه‌ر خاڵێـکی پـشـکنین له ناوچه‌ی بیزۆتی سه‌ر به هه‌رێمی خێڵه‌کی ئوراکزای.
کاربه‌ده‌ستان ده‌شڵێن 4 چه‌کداری دیکه‌ش ده‌ستگیرکران و سه‌ربازێکیش برینداربووه.
شایه‌نی باسه له مانگی ڕابردوودا له‌شکری پاکستانی ده‌ستی‌کرد به هه‌ڵمه‌تێک له ناوچه‌ی ئۆراکزای، که پێشتر شوێنی حه‌وانه‌وه‌ی ڕێبه‌ری تاڵیبان له پاکستان حیکمه‌توڵڵا مه‌حسود بوو. بڕوا ده‌کرێت مه‌حسود له هێرشێکی ئاسمانی هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکادا له مانگی یه‌کدا کوژرابێت. تا ئێستا زیاتر له 250 چه‌کدار له‌و ناوچه‌یه کوژراون.