کاربه‌ده‌سـتانی ده‌زگای زانیاری پاکسـتان ده‌ڵێن له ئاکامی سێ بۆردومانی فڕۆکه‌ی بێ فڕۆکه‌وانی ئه‌مه‌ریکایی له ناوچه‌ی خێڵه‌کی باکوری ڕۆژئاوای وڵاته‌که به لای که‌م 18 چه‌کدار کوژراون.
هه‌ر سێ بۆردومانه‌که ڕۆژی دووشه‌ممه له باشوری وه‌زیرسـتانی نزیک سـنووری ئه‌فغانسـتان کراون. کاربه‌ده‌سـتان ده‌ڵێن موشه‌که‌کان له نزیک شـارۆچکه‌ی وانه به‌ر کۆمه‌ڵه باڵه‌خانه‌یه‌ک و خوێـندنگهیهکی ئیسلامی و ماشێنێـک که‌وتوون. ده‌شڵێن چه‌کدارانی عه‌ره‌ب و ئوزبه‌ک له نێو کوژراوه‌کاندا هه‌ن.
ئه‌م هێرشـانه پاش چه‌ند ڕۆژێـک له‌و ڕاپـۆرتانه دێن که ده‌ڵێن کارگێڕی چالاکی ناو ئه‌لقاعیده ئیلیاس که‌شمیری له‌و ناوچه خێڵه‌کیـیه به فڕۆکه‌ی بێ فڕۆکه‌وانی ئه‌مه‌ریکایی کوژراوه.
وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا په‌ره‌ی به هێرشه‌کانی خۆی داوه له‌وه‌تای هێزێـکی تایبه‌تی ئه‌مه‌ریکا له شـاری ئه‌بوت ئابادی پاکسـتان له 2 ی مانگی پـێـنج ڕێبه‌ری ئه‌لقاعیده ئوسامه بن لادنی کوشت.
کاربه‌ده‌سـتانی وڵاته یه‌کگرتووه‌کان هه‌رگیز به ئاشـکرایی دانیان به‌وه‌دا نه‌ناوه که فڕۆکه‌ی بێ فڕۆکه‌وانیان له ناو پاکسـتاندا به‌کارده‌هێنن، به‌ڵام به نهێنی بۆ چه‌ندین ده‌زگای ڕاگه‌یاندن گورزه ئاسـمانیـیه‌کانیان پـشـتڕاستکردۆتهوه.
ڕێبه‌رانی پاکسـتان ناڕه‌زایی خۆیان به‌رامبه‌ر به‌و هێرشـانه ده‌رده‌بڕن و ده‌ڵێن ئه‌و سه‌روه‌ری وڵاته‌که‌یان پـێشـێل ده‌کات، به‌ڵام بڕواش ده‌کرێت ده‌زگای زانیاری پاکسـتان زانیاری بدات به ئه‌مه‌ریکا بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌و هێرشانه.