کاربه‌ده‌ستان له باکوری پاکستان ده‌ڵێن 15 توندڕه‌و به هۆی شه‌ڕو پێکدادان له نێوان گروپه توندڕه‌وه ڕکابه‌ره ئیسلامییه‌کاندا کوژراون.
کاربه‌ده‌ستان ده‌ڵێن چه‌ند که‌سێکیش به‌هۆی ئه‌و شه‌ڕه‌ی ئه‌مڕۆ شه‌ممه له هه‌رێمی خێڵه‌کی ئۆراکزای نزیک سنوری ئه‌فغانستان بریندار بوون.
تا ئێستاش ڕوون نییه ئه‌و پێكدادانه چۆن ده‌ستیپێکرد.
له باشوری وڵاته‌که‌ش له که‌راچی کاربه‌ده‌ستان ده‌ڵێن بۆمبێک له ده‌ره‌وه‌ی ئۆفیسی خاچی سور ته‌قییه‌وه.
کاربه‌ده‌ستان گوتویانه دوو که‌س به سورای مۆتۆرسایکل بۆمبه‌که‌یان له‌و شوێنه دانابوو.
له ئه‌نجامی ئه‌و ته‌قینه‌وه بچوکه هیچ زیانی گیانی نه‌بووه.