وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی پاکسـتان ده‌ڵێت هێله‌ری کلنتنی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا له مانگی حه‌وتی داهاتوو سه‌ردانی ئیسلام ئاباد ده‌کات.
شـا مه‌حمود قوره‌یشی ئه‌مڕۆ شه‌ممه بۆ ڕۆژنامه‌وانانی ڕاگه‌یاند که‌وا خانم هێله‌ری بۆ خولی دووه‌می وتووێژه سـتراتیژیـیه‌کانی نێوان ئه‌مه‌ریکا و پاکسـتان ده‌گاته ئه‌وێ. خولی یه‌که‌م له مانگی سێ‌دا ئه‌نجام دران.
به‌ڕێز قوره‌یشی ئه‌م لێـدوانه‌ی له پاڵ نێردراوی تایبه‌تی ئه‌مه‌ریکا بۆ ئه‌فغانسـتان ڕیچارد هۆڵبرۆک دا که ئێسـتا به سه‌ردانێـک له ئیسلام ئاباده. ڕیچارد هۆڵبرۆک له ڕۆژی هه‌ینیه‌وه گه‌یشـتۆته پاکسـتان به مه‌به‌سـتی وتووێژکردن له‌گه‌ڵ کاربه‌ده‌سـتانی باڵای ئه‌و وڵاته.