کاربه‌ده‌سـتانی پاکسـتانی ده‌ڵێن بۆمبێـک له نزیک سـنووری ئه‌فغانسـتاندا ته‌قیوه‌ته‌وه و له ئاکامدا به لایه‌نی که‌م 29 که‌س کوژراون و 37 که‌سی دیکه برینداربوون. ئه‌مه به یه‌کێـک له هێرشـه کوشـنده‌کان داده‌نرێت که له‌ماوه‌ی چه‌ند مانگی ڕابردوودا له ناوچه‌ی باکوری ڕۆژئاوای وڵاته‌که‌دا ڕوویدابێت.
ده‌سه‌ڵاتداران ده‌ڵێن ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ئه‌و بۆمبه که له ناو ماشێـنێـکدا دانرابوو له دوره‌وه به ئامێری بێ ته‌ل له به‌نزینخانه‌یه‌کی هه‌رێمی خه‌یبه‌ری خێڵه‌کی ته‌قێنراوه‌ته‌وه له نزیک ویزگه‌ی پاسه‌کانی شـارۆچکه‌ی جه‌مردوود. ته‌قینه‌وه‌که هه‌روه‌ها بووه‌ته مایه‌ی تێـکشـکاندنی چه‌ند ماشێنێـک که له به‌نزیخانه‌که‌دا بوون.
هه‌تا ئاماده‌کردنی ئه‌م هه‌واڵه که‌س به‌رپـرسیارێـتی خۆی له‌و ته‌قینه‌وه‌یه ڕانه‌گه‌یاندووه. به‌ڵام هه‌ندێـک کاربه‌ده‌ست ده‌ڵێن ئامانجی هێرشه‌که ژماره‌یه‌ک له که‌سـایه‌تیـیه‌کانی خێڵی زه‌خاخێڵ بووه، ئه‌وانه‌ی به‌رگریـیه‌کی میلـلیـیان پـێـکهێناوه بۆ شه‌ڕی دژی تاڵیبان له ناوچه‌که‌دا.
له‌وه‌تای سـاڵی 2007 وه میلیتانه ئیسلامیـیه‌کان که هه‌ندێـکیان په‌یوه‌ندیـیان به قاعیده‌وه هه‌یه، به سه‌دان ته‌قینه‌وه‌یان ئه‌نجامداوه که ئامانجیان ئه‌ندامانی له‌شـکری میلـلی لایه‌نگری حکومه‌ت و هێزه‌کانی ئاسایش بوون.
ئه‌م ته‌قینه‌وه‌یه‌ی ئه‌مڕ سێشه‌ممه به کوشـنده‌ترین هێرش داده‌نرێت که له‌وه‌تای مانگی نۆی سـاڵی ڕابردووه‌وه له ناوچه‌ی باکوری ڕۆژئاوای پاکسـتاندا ڕوویدابێت.
جێی ئاماژه پـێـکردنه مانگی نۆ له میانه‌ی ناشـتنی ته‌رمی که‌سایه‌تیـیه‌کی خێڵه‌کی که دژی تاڵیبانی پاکسـتان بوو، ته‌قینه‌وه‌یه‌کی خۆکوژی له‌و ناوچه‌یه ڕوویدا و له ئاکامدا به لایه‌نی که‌م 31 که‌س کوژران.