دادایه‌کی دژه تیرۆری پاکستان دوو ئه‌فسه‌ری پۆلیس و 5 ملیتانی گومانباری به کوشتنه‌که‌ی بێنه‌زیر به‌تۆ سه‌رۆک وه‌زیری پێشووی وڵاته‌که له ساڵی 2007، تاوانبار کردووه.
کاربه‌ده‌ستان ده‌ڵێن دوو پۆلیسه‌که، به‌ڕێوه‌به‌ری پێشووی پۆلیسی ڕاولپێندی و ئه‌فسه‌رێکی باڵای پۆلیس، تاوانبار کران به‌وه‌ی ئاسایشی ته‌واویان بۆ خاتۆ به‌تۆ له شاره‌که‌دا دابین نه‌کردبوو.
ئاژانسی ده‌نگوباسی فه‌ڕه‌نسی ده‌ڵێت پێنج ملیتان تاوانبار کران به پیلان دانان بۆ هێنانی هێرشبه‌رێکی خۆکوژ له ناوچه خێڵه‌کییه‌کانی باکوری ڕۆژئاوای وڵاته‌که‌وه و له ڕاولپێندی له ماڵه‌که‌ی خۆیاندا حه‌شاریان دابوو.
ته‌واوی تاوانبار کراوه‌کان نکوڵیان له تاوانه‌که کردووه.
شایانی باسه بێنه‌زیر به‌تۆ له 27ی مانگی 12 ی ساڵی 2007 له میانه‌ی کۆبونه‌وه‌یه‌کی جه‌ماوه‌ری بۆ هه‌ڵمه‌ته‌کانی هه‌ڵبژاردنی له شاری ڕاولپێندی کوژرا.