پۆلیسی پاکستانی ده‌ڵێت به‌هۆی هێرشێکی خۆکوژی له باکوری ڕۆژئاوای وڵاته‌که به لایه‌نی که‌م 9 که‌س کوژراون و 30 که‌سی تریش برینداربوون، هاوکات له بۆسه‌یه‌ک بۆ سه‌ر ماشێنێکی حکومه‌تدا به لایه‌نی که‌م 6 که‌س کوژران.
کاربه‌ده‌ستان ده‌ڵێن هێرشبه‌ره خۆکوژه‌که بۆمبه‌که‌ی له شارۆچکه‌ی هانگۆی ته‌قانده‌وه که نزیکه له‌و ناوچه خێڵه‌کییه‌ی که شه‌ڕکه‌رانی تاڵیبان و ئه‌لقاعیده له‌وێ چالاکن. به پێی ڕاپۆرتان به لایه‌نی که‌م 4 پۆلیس له نێو قوربانییه‌کاندان.
ئه‌و ڕووداوه له ناوچه‌یه‌کی دانیشتواندا ڕوویدا و زیانی ماڵیش به نزیکه‌ی 7 ماڵ گه‌یشتووه. پۆلیس ده‌ڵێت ئه‌و ئۆتۆمبێله به لایه‌نی که‌م 300 کیلۆگرام ته‌قه‌مه‌نی تیابووه.
هاوکات ملیتانه‌کانی هه‌رێمی خه‌یبه‌ر هێرشیان کرده سه‌ر ئۆتۆمبێلێکی له‌شکری به لایه‌نی که‌م 6 پیاوی هێزه‌کانی پۆلیسی خێڵه‌کییان کوشتووه.