ڕۆژی پێنچشه‌ممه په‌رله‌مانی عێراق 40 هه‌مین کۆبوونه‌وه‌ی خۆی سازدا و تێدا مێوانداری سه‌ره‌ك وه‌زیر نوری مالیکی کرد بۆ باسکردنی خۆپیشاندانه‌کانی ئه‌م دووایه و داواکارییه‌کانی خه‌ڵکی عێراق که‌وا مه‌سه‌له‌ی بردنی هێزی پێشمه‌رگه بۆ که‌رکوکیش هاته گۆڕێ.
مامۆستا ئوسامه جه‌میل ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق سه‌ر به لیستی یه‌کگرتووی ئیسڵامی کوردستان له وتووێژێکدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان حه‌یده‌ر که‌ریم له باره‌ی کێشه‌ی که‌رکوکه‌وه گوتی گرفتی که‌رکوک هه‌ر ڕۆژێک و دوو ڕۆژ و ده رۆژ نییه تا بتوانیت تۆ بارودۆخی ڕه‌وشێکی دیکه‌ی پێ هێور بکه‌یته‌وه، چونکه ئه‌وه‌ی قه‌ناعه‌تی وایه ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌ی که‌رکوک هاتۆته پێش بۆ ئه‌وه‌ی بارودۆخی کوردستانی پێ هێور بکه‌یته‌وه، ئه‌و قه‌ناعه‌تی به‌و شته نییه، چونکه له‌گه‌ڵ ئه‌و وه‌زعه‌ی که‌رکوک که دروست بوو خۆپـیشاندانه‌کان له سلێمانی و ده‌وروبه‌ری هه‌ر به‌رده‌وام بوو بگره زۆر زیاتریش بوون خه‌ڵکی زیاتریش ڕژانه سه‌ر شه‌قام.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 8:16 خوله‌كه.