Accessibility links

کردنەوەی پێشانگایەکی هونەری لە هەریمی کوردستان


هونەرکار موژدە فەتاح
هونەرکار موژدە فەتاح

خانمە هونەرمەندی شاری سلێمانی، مژدە فەتاح پێشانگایەکی هونەری کردەوە کە تێیدا کارە هونەرییەکانی پێنج ساڵی ڕابردوو‌ی تێدا نمایش کرد کە خۆی لە چل و شەش کاری هونەری ئەبینییەوە.

لەگەڵ چوونە ناو پێشانگا هونەرییەکەوە دەیان تابلۆی هەڵواسراو سەرنجی چاوەکانی ڕا ئەکێشا. گەرچی تابلۆکان کێشرابوون، بەڵام وا دەرئەکەوتن کە پارچەی ورد و بچووکی بەردینی ڕەنگاوڕەنگ بن ئەو تابلۆیانەیان درووستکردبێت.

وێنەیەکی پێشانگاکە
وێنەیەکی پێشانگاکە

لە لێدوانێکیدا بۆ دەنگی ئەمەریکا، هونەرمەند لەبارەی کارە هونەرییەکانییەوە دوا و باسی لەوە کرد کە کێشانی وێنە وەک ئەوەی لە پارچەی بەردین درووستبووبن، ڕێگایەکی هونەرییەوە و ڕەنگاڵەیی کارەکانی ئەو، پەیامێکی تێدا جێکردووەتەوە کە هەر ڕەنگێک ئاماژەیەک ئەبەخشێت.

XS
SM
MD
LG