فیدراسیۆنی ڕێـکخراوه ناحکومیـیه‌کانی کوردسـتان له پـرێس کۆنفرانسێـکدا که له هوتێلی چوارچرا له شـاری هه‌ولێر ڕێـکه‌وتی شه‌ممه 27 ی تشرینی دووه‌م ئه‌نجام درا، به‌یانـنامه‌یه‌کیان بڵاوکرده‌وه و سه‌رۆکی فیدراسیۆنه‌که عه‌دنان ئه‌نوه‌ر به‌گ به هه‌ردوو زمانی عه‌ره‌بی و کوردی ناوه‌رۆکی به‌یانـنامه‌که‌ی ڕوونکرده‌وه.
که تایبه‌ت بوو به بابه‌تی سه‌رژمێری گشـتی و دواخسـتنی که چاوه‌ڕوان ده‌کرێت له واده‌ی دیاریکراویدا له 5 ی کانونی یه‌که‌می ئه‌مسـاڵدا دووباره دوابخرێته‌وه.
له به‌یانـنامه‌که‌ی فیدراسیۆنی ڕێـکخراوه ناحکومیـیه‌کانی کوردسـتاندا هاتووه له عێراقدا هه‌ر 10 سـاڵ جارێـک سه‌رژمێری گشـتی ئه‌نجام ده‌درێت، به‌ڵام به‌داخه‌وه به‌هۆی پاساوی جیاجیا ئه‌م سه‌رژمێریـیه ئه‌نجام نه‌درا له کاتێـکدا ده‌کرا ئه‌نجام بدرێت، چونکه سه‌رژمێری گشتی له هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران قورس‌تر نیـیه. دوا جار بڕیار درا له 24 ی ده‌ی 2010 ئه‌م سه‌رژمێریـیه ئه‌نجام بدرێت، به‌ڵام به‌هۆی پاساوی بێ بنه‌ما سه‌رژمێریـیه‌که دواخرا بۆ 5 ی دوازده‌ی 2010 گوایه ئاماده باشی بۆ نه‌کراوه به تایبه‌تی له پارێزگای نه‌ینه‌وا. به‌ڵام دیاره له‌م ڕێـکه‌وته‌ش سه‌رژمێری ئه‌نجام نادرێت چونکه به ئه‌نقه‌ست له پارێزگای نه‌ینه‌وا ئه‌م به‌شه‌ی ژێر حوکمڕانی لیسـتی حه‌دبا که خۆیان له سه‌رووی یاسا ده‌زانن هیچ ئاماده‌باشی بۆ نه‌کراوه و ناشکرێت.
به‌یانـنامه‌که ڕووی ڕه‌خنه ده‌کاته وه‌زیری پـلاندانانی عێراق عه‌لی بابان و ده‌ڵێت وه‌زیری پـلاندانانی عێراقی فیدراڵ له پـشـتی ئه‌م که‌م ته‌رخه‌میـیه‌یه، ئه‌مه‌ش پـێچه‌وانه‌ی یاسایه و ئۆباڵه‌که‌شی له ئه‌سـتۆی وه‌زیری ناوبراودایه، چونکه ئه‌م سه‌رژمێریـیه ده‌قێـکی ده‌سـتوریـیه و زه‌مینه سـازکردن و کاره هونه‌ریـیه‌کانیشی کارێـکی مه‌حاڵ نیـیه. ئه‌مه وێڕای ئه‌وه‌ی هه‌مان به‌ڕێز هه‌واڵی لادانی خانه‌ی نه‌ته‌وه‌یی له‌سه‌ر فۆرمی سه‌رژمێری لادایه که له هه‌موو جیهان به‌یڕو ده‌کرێت تایبه‌ت نیـیه به سه‌رژمێری عێراق و به‌شێـکی زیندویی فۆرمی سه‌رژمێریـیه.
ده‌توانن گوێبیسـتی درێژه‌ی ڕاپـۆرته‌که‌ی عومه‌ر فه‌رهادی بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 3:11 خوله‌كه.