له شـاری هه‌ولێر و له کۆشـکی کۆنگران پـێش نیوه‌ڕۆی ڕۆژی یه‌کشه‌ممه 19 ی مانگی شوبات، وه به ئاماده‌بوون و چاودێری سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردسـتان مه‌سعود بارزانی و هه‌روه‌ها ئاماده‌بوونی سه‌رۆکی حکومه‌تی هه‌رێم دکتۆر به‌رهه‌م سـاڵح و نوێنه‌ری سه‌رۆک کۆماری عێراق جه‌لال تاڵه‌بانی و میوانانی کوردسـتانی باکور خاتوو له‌یلا زانا و سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش هاوسه‌رۆکی پارتی گه‌لی کورد له باکوری کوردسـتان و سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی نه‌ته‌وه‌یی گه‌لی کورد له سوریا و نوێنه‌رانی حزبه کوردیـیه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردسـتان، یادی 66 هه‌مین سـاڵه‌ی دامه‌زراندنی کۆماری کوردسـتان له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردسـتان که به کۆماری مه‌هاباد ناسراوه له ئاهه‌نگێـکدا کرایه‌وه.
سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردسـتان مه‌سـعود بارزانی وتارێـکی پـێشـکه‌ش کرد و تیایدا ئاماژه‌ی به گرنگی ئه‌م یاده کرد و به وه‌رچه‌رخانێـکی مێژوویی وه‌سفکرد له خه‌بات و تێـکۆشـانی گه‌لی کورد.
دکتۆر به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د سـاڵح سه‌رۆکی حکومه‌تی هه‌رێم ئه‌ویش له وتاره‌که‌یدا ئاماژه‌ی به ڕووداوه‌که کرد و گوتی یادکردنه‌وه‌ی سه‌روه‌ری ئه‌زموونی دیموکراتی کۆماری کوردسـتان له مه‌هاباد یادێـکی شـکۆمه‌نده. ماوه‌ی یازده مانگ له مێژووی هه‌ر وڵاتێـکدا مێژوویه‌کی کورته و جێـگای شـانازی و سه‌روه‌ریـیه. دکتۆر به‌رهه‌م له کۆتایی وتاره‌که‌ی سوێنده‌که‌ی پـێشه‌وا قازی محه‌مه‌دی سه‌رۆک کۆماری کوردسـتانی دووپاتکرده‌وه.
وتاری سه‌رۆک کۆماری عێراق له لایه‌ن پارێزگاری هه‌ولێر نه‌وزاد هادی خوێندرایه‌وه و هه‌روه‌ها له مه‌راسیمه‌که‌دا وتاری هه‌ر یه‌ک له دکتۆر شوکریه ڕه‌سوڵ و سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش و لایه‌نه سیاسیـیه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردسـتان خوێندرایه‌وه.
بڕیاره مه‌راسیمه‌که دوو ڕۆژ به‌رده‌وامبێت و چه‌ندین لێـکۆڵینه‌وه له لایه‌ن ئاماده‌بووانه‌وه سه‌باره‌ت به کۆماری کوردسـتان پـێشـکه‌ش بکرێن.
شایه‌نی باسه کۆماری کوردسـتان له 22 ی کانونی دووه‌می سـاڵی 1946 له شاری مه‌هاباد له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردسـتان دامه‌زرا و قازی محه‌مه‌د وه‌ک یه‌که‌م سه‌رۆک کۆماری کوردسـتان له مه‌یدانی چوارچرای شاری مه‌هاباد سوێندی یاسایی خوارد و ته‌مه‌نی کۆماره‌که که‌متر له سـاڵێـک بوو. دوای هێرشی سوپای شـاهنشای ئێران بۆ سه‌ر کوردسـتان و داگیرکردنه‌وه‌ی مه‌هاباد له 15 ی کانونی یه‌که‌می هه‌مان سـاڵ و دواتر له 31 ی ئاداری 1947 پـێشه‌وا قازی محه‌مه‌د و هاوڕێـیانی له هه‌مان مه‌یدانی چوارچرا له‌سێداره‌دران.
ده‌توانن گوێبیسـتی درێژه‌ی ڕاپـۆرته‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 3:43 خوله‌كه.