سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا به‌راک ئۆباما ئه‌مشه‌و گوتاری ساڵانه‌ی سه‌باره‌ت به باری وڵات ئاراسته‌ی گه‌لی ئه‌مه‌ریکا ده‌کات
وا چاوه‌ڕێ ده‌کرێت له وتاره‌که‌یدا، ئۆباما سه‌ره‌نج بخاته سه‌ر باری ئابوری له‌کاتێکدا هه‌وڵ ده‌دات هاوکاری له‌گه‌ڵ کۆماریـیه‌کان که به‌م دوایـیانه ده‌سـه‌ڵاتی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانیان که‌وته ده‌ست پته‌و بکات.
سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا به‌راک ئۆباما ئه‌مشه‌و گوتاری ساڵانه‌ی سه‌باره‌ت به باری وڵات ئاراسته‌ی گه‌لی ئه‌مه‌ریکا ده‌کات. وا چاوه‌رێ ده‌کرێت له وتاره‌که‌یدا، ئۆباما سه‌ره‌نج بخاته سه‌ر باری ئابوری له‌کاتێکدا هه‌ۆڵ ده‌دات هاوکاری له‌گه‌ڵ کۆماریه‌کان که به‌م دواییانه ده‌ستهه‌ڵاتی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانیان که‌وته ده‌ست پته‌و بکات.
وته‌بێژی کۆشکی سپی ڕابرت گبس ده‌ڵێت ئه‌و چاوه‌ڕێ ده‌کات سه‌رۆک له زۆربه‌ی گو‌تاره‌که‌یدا باسی ئه‌و ئه‌رکه قورسانه بکات که ڕووبه‌ڕووی وڵاتن، بۆ نمونه چۆن ئیش و کار بخوڵقێندرێن و پته‌وترکردنی پێشبڕکێی بازرگانی و داهێنان.
ئه‌مه دووهه‌م جاره سه‌رۆک گوتاری ساڵانه‌ی سه‌باره‌ت به باری وڵات پێشکه‌ش ده‌کات وه یه‌که‌م جاریه‌تی له له‌وه‌تای کۆماریه‌کان ده‌سته‌ڵاتی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانیان گرتۆته ده‌ست.
ده‌رنگانی ساڵی ڕابڕدوو، ڕاده‌ی پشتیوانی بۆ به‌ڕێز ئۆباما به‌رز بووه پاش ئه‌وه‌ی توانی پشتگیری کۆماریه‌کانیش له بڕیاری که‌مکردنه‌وه‌ی باج وه‌ده‌ست بهێنێت.
هه‌رچه‌نده کۆماریه‌کان ده‌یانه‌وێت سه‌رۆک نیشان بدات ده‌توانێت سه‌باره‌ت به مه‌سه‌له‌ی بودجه بۆ که‌مکردنه‌وه‌ی به‌رچاوی خه‌رجییه‌کان له‌به‌ردانه‌واندن بکات.