Accessibility links

چەکدارانی بەرەی نوسرە و ئەحرار ئەلشام بە شێوەیەکی دڕندانە ژمارەیەک شەڕڤان دەکوژن


لە چەند ڕۆژی ڕابردوو چەکدارانی بەرەی نوسرەی سەر بە ئەلقاعیدە و ئەحرار ئەلشام بە چەکی قورس هێرشێـکی گەورەیان کردە سەر چەند ناوچەیەکی نزیک عەفرین، بەڵام پاش بەرگریـیەکی توند لە لایەن هێزەکانی یەپەگە و جەیش ئەلسوار، چەکدارە هێرشبەرەکان زیانێـکی گیانی زۆریان پـێگەیشت و کشانەوە.

لە ئاکامی شەڕەکە 10 شەڕڤان گیانیان لەدەسـتدا، لەوانە شەشیان لە جەیش ئەلسوار بوون و چوارەکەی دیکە لە هێزەکانی یەپەگە و یەپەژە. بەپـێی زانیاریـیەکان چەکدارانی بەرەی نوسرە یەک لە شەڕڤانەکانی جەیش ئەلسواریان بە مشار سەربڕیوە و ڤیدیۆیان گرتووە و لەسەر ئنتەرنێت بڵاویان کردووەتەوە. تیایدا دەڵێن ئەمە کاری لەگەڵ پەکەکە کردووە.

چوار شەڕڤانەکەی یەپەگەش پاش ئەوەی لە لایەن چەکدارانی ئەحرار ئەلشام گەمارۆ دەدرێن، زۆر بە دڕندانە گولـلە بارانیان دەکەن. دەڵێن هەر یەک لە تەرمەکان زیاتر لە 50 گولـلەیان پـێوەبووە.

سەبارەت بە چۆنێتی گەمارۆدانی ئەو چوار شەڕڤانە، دەڵێن شەڕڤانانی جەیش ئەلسوار پاش ئەوەی هێرشێـکی توندیان دەکرێتە سەر لە لایەن چەکدارانی ئەحراری شام، داوای یارمەتی بە پەلە لە هێزەکانی یەپەگە دەکەن تاوەکو بە هانایانەوە بچن، بەڵام کاتێـک شەڕڤانانی یەپەگە دەگەنە شوێنەکە، شەڕڤانانی جەیش ئەلسوار کشابوونەوە و تەواوی ناوچەکە کەوتبووە ژێر دەستی هێرشبەرەکان.

لە گوندی مەتینای سەر بە شارۆچکەی شێرانی عەفرین لە مەراسیمێـکدا گەورەدا تەرمی ئەو 10 شەڕڤانە بە خاکسـپێردران.

please wait

No media source currently available

0:00 0:03:30 0:00
مەراسیمی بە خاکسپاردنی تەرمی ژمارەیەک شەڕڤان لە عەفرین
please wait

No media source currently available

0:00 0:03:30 0:00

XS
SM
MD
LG