ده‌زگای ئاسایشی نیشـتیمانی ئه‌مه‌ریکا ئه‌و ده‌سه‌ڵاته یاسایـیهی نه‌ما بۆ کۆکردنه‌وه‌ی تۆمارکراوه ته‌له‌فۆنیـیه‌کان، پاش ئه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی سینات ڕۆژی یه‌کشه‌ممه ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی درێژ نه‌کردووه که درابوو به‌و ده‌زگایه له پاش هێرشه‌کانی 11 ی سێپـته‌مبه‌ری سـاڵی 2001.
ده‌سه‌ڵاته‌که ڕێگه‌ی به‌و ده‌زگایه ده‌دا زانیاری له باره‌ی په‌یوه‌ندیـیه ته‌له‌فۆنیـیه‌کان کۆبکاته‌وه، له‌وانه ژماره ته‌له‌فۆنه‌کانی په‌یوه‌ندیـیان پـێوه ده‌کرێن له‌گه‌ڵ ماوه‌ی ته‌له‌فۆنکردنه‌که، ئه‌مه‌ش به مه‌به‌سـتی یارمه‌تیدان له ئاشکراکردنی هه‌وڵه تێرۆرسـتیـیه‌کان. به‌ڵام ژماره‌یه‌کی زۆر له ئه‌مه‌ریکایـیه‌کان ڕه‌خنه‌یان له‌و کاره ده‌گرت به‌وه‌ی تایبهتمهندیـیهکانیان پـێشـێل ده‌کات.
پـێشتر ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران پـرۆژه یاسایه‌کی نوێـی په‌سه‌ندکرد که به‌رنامه‌ی چاودێریکردنه‌که‌ی ههمواردهکرد به شێوه‌یه‌ک ڕێگه‌ی به ده‌زگای ئاسایشی نیشـتیمانی ئه‌مه‌ریکا ده‌دا بۆ کهیسێـک له‌سه‌ر بنه‌مایه‌ک بێت داوا له کۆمپانیاکانی ته‌له‌فون بکات زانیاری له باره‌ی تهلهفۆنێـکهوه بده‌نێ، به‌ڵام نه‌ک به‌خۆی زانیاریـیه‌کانی کۆبکاته‌وه. به‌ڵام ئه‌نجومه‌نی سینات پـرۆژه یاسایه‌کی له‌و جۆره‌ی په‌سه‌ند نه‌کرد به‌ر له‌وه‌ی نێوه شه‌وی یه‌کشه‌ممه مۆڵه‌تی کارکردن به به‌رنامه‌که‌ی پـێشوو کۆتایی پـێبێت. له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شـدا هێشـتا بوار ماوه له‌م هه‌فته‌یه‌دا یاسایه‌کی هاوشێوه په‌سه‌ند بکات.
جۆش ئێرنست گوته‌بێژی کۆشـکی سـپی شه‌وی یه‌کشه‌ممه گوتی پـێویسته ئه‌نجومه‌نی سینات به خێرایی ئه‌م هه‌ڵه نابه‌رپرسانه‌یه ڕاست بکاته‌وه. گوتیشی به‌رنامه نوێـیه‌که ڕێگه چاره‌یه‌کی گونجاوه که هاوسه‌نگی ده‌کات له نێوان مه‌سه‌له ئاسایشـیهکان و تایبه‌تمه‌ندی تاکه که‌سی.