کاربەدەستانی ئەمەریکی وتیان ئەو موشەکەی کۆریای باکوور هەڵیداوە موشەکی سکۆد بووە و بە بەنزینی شل کاردەکات
سوپای ئەمەریکی لە سەرەتاوە ڕایگەیاند کە کۆریای باکوور موشەکێکی بالیستیکی لە جۆری کەی ئێن-15مەودا ناوەندی تاقیکردۆتەوە.
کاربەدەستێکی گەورەی کۆشکی سپی کە نەیویست ناوی بڵاوبکرێتەوە وتی " ئێستا ئێمە دڵنیایین کە موشەکەکە لە جۆری سکۆد بووە و بە بەنزینی شل کاردەکات."
سەرچاوە / ڕۆیتەرز