راپـۆرتێکی نوێی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ده‌ڵێت کۆریای باکور به نهێنی ته‌کنه‌لۆژیای موشه‌ک و ناو‌کی ڕه‌وانه‌ی وڵاتانی وه‌ک سوریا و ئێران و بورما کردووه.
راپۆرتی ئاماژه پێدراو له لایه‌ن ده‌سته‌یه‌ک له پسپۆرانی نێونه‌ته‌وه‌یی ئاماده‌کراوه به مه‌به‌ستی چاودێری‌کردنی پابه‌ندبونه به سزاکانی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له دژی کۆریای باکور.
له راپۆرته‌که‌دا هاتووه پیۆنگیانگ کۆمپانیاکان و هه‌روه‌ها ڕێگه‌ی ساخته‌کاری دیکه‌ی وه‌ک رووپۆشێک به‌کار هێناوه بۆ شاردنه‌وه و چه‌واشه‌کاری باری ئه‌و که‌ره‌سته ته‌کنه‌لۆژیانه‌ی ڕه‌وانه‌ی ئه‌و وڵاتانه ده‌کات.
ئه‌وه‌ی شایانی باسه، ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له ساڵانی 2006 و 2009 دا سزای به‌سه‌ر کۆریای باکوردا سه‌پاند، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی ئه‌و ڕژێمه چه‌ند تاقیکردنه‌وه‌ی ناو‌کی ئه‌نجام دا.
هه‌وروه‌ها ئه‌م راپۆرته نوێـیه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش له‌و ده‌مه‌دا بڵاوده‌کرێته‌وه که کۆریای باشور خۆی ئاماده ده‌کات بۆ ره‌وانه‌کردنی دۆزی کۆریای باکور بۆ ئه‌نجومه‌نی ئاسایش بۆ سه‌پاندنی خولێـکی نوێی سزاکانی سه‌ر کۆریای باکور به هۆی ئه‌و هێرشه کوشنده‌یه‌ی پیۆنگیانگ له مانگی 3 ی ئامساڵدا کردیـیه سه‌ر که‌شتیـیه‌کی جه‌نگی کۆریای باشور و کوژرانی 46 که‌شتیوانی کۆریای باشووری لێکه‌وته‌وه.