Accessibility links

خۆپێشاندان بۆ ئازاد کردنی ئۆجه‌لان


خۆپێشاندانی کورده‌کان بۆ ئازاد کردنی ڕێبه‌ری پارتی کرێکارانی کوردستان، عه‌بدولا ئۆجه‌لان له‌ 15ی فێبرێوه‌ری 2014ی زاینی
خۆپێشاندانی کورده‌کان بۆ ئازاد کردنی ڕێبه‌ری پارتی کرێکارانی کوردستان، عه‌بدولا ئۆجه‌لان له‌ 15ی فێبرێوه‌ری 2014ی زاینی

خۆپێشانده‌رانی کورد و پولیس تووشی پێکدادان هاتن.

بە پێی ئاژانسی ئاسۆشێتدپرێس دەزگاکانی ڕاگەیاندن تورکیا ڕاپۆرت دەکەن خۆپێشاندەرانی کورد لە چەندین شاران لە باشووڕی خۆرهەڵاتی تورکیا لە ماوەی خۆپێشانداکان لە ١٥ مین ساڵوەگەڕێ گیرانی ڕێبەری سەرهەڵداوی کورد عەبدوڵا ئۆجەلان لە گەڵ پۆلیس تووشی شەڕ و پێکدادان هاتن.

ئاژانسی پەیامنیری دۆغان کوتی پۆلیسی دژە سەرهەڵداو گازی فرمێسک ڕێژ و شلانگەکانی ئاوی بە کار هێنا بۆ ئەوەی بڵاوە بە خۆپێشاندەران بکات، کە هێندێک بە هاویشتنی بەرد، تۆق و تۆقه‌ و بۆمبی ئاگردار وەلامی پۆلیسیان دایەوە.

ئۆتوموبیلێکی پۆلیس لە شاری سلۆپی ئاگری گرت لە حاڵێکدا خۆپێشاندەرێک بە هۆی بۆمبی ئاگری لە شڕناخ بە توندی ئازاری پێ گەیشت.

خۆپێشاندەران لە دژی درێژە پێدان بە بەند کردنی ئۆجەلان ناڕەزامەندی یان دەربڕی. ئۆجەلان لە ساڵی ١٩٩٩ لە وڵاتی کێنیا گیرا و بۆ تورکیایان گەڕاندەوە شوێنێک کە بڕیار درا بۆ ماوەی ژیانی هەر لە بەندیخانەدا بمێنێتەوە.

لە ساڵی ٢٠١٢ دا، ئۆجەلان و کاربەدەستانی تورکیا بە مەبەستی کۆتایی پێ هێنان بە شەری دەیان ساڵە دەستیان بە وتووێژ کرد. سەرهەلداوانی کورد بۆ وەدەست هێنانی خودموختاری هەوڵ دەدەن.
XS
SM
MD
LG