نه‌جیب عه‌بدوڵا ، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیستی یه‌کگرتوی ئیسلامی ده‌ڵێت چه‌ندێک بازنه‌ی گفت و گۆ و دیالۆگی نێوان لایه‌نه سیاسیه‌کانی عێراق بچوک بێته‌وه ئه‌وه‌نده و زیاتر ده‌ستێوه‌ردانی ده‌ره‌کی له وڵاته‌که‌دا زیاتر ده‌بێت.
له میانه‌ی گفت و گۆکه‌یدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان به‌ڵێن ساڵح ، به‌ڕێز عه‌بدوڵا ده‌ڵێت پێی وانییه له‌م هه‌فته‌یه‌دا لایه‌نه‌کان بتوانن جیاوازیه‌کانیان بڕه‌وێننه‌وه و ڕێکه‌وتنێک بێته ئاراوه بۆ پێکهێنانی حکومه‌تی نوێی عێراق و ده‌شڵێت هه‌رچه‌نده سه‌رله‌نوێ کردنه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردن کارێکی زۆر سه‌خته بکرێت به‌ڵام وه‌ک ده‌ڵێت بژاره‌یه‌که قسه‌وباسی له‌سه‌ر هه‌یه.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت و گۆکه بن که ماوه‌که‌ی 5:20 خوله‌که.