كاربه‌ده‌ستانی پاکستان ده‌ڵێن میلیتانی گۆمانلێکراو له باشوری پاکستان ئاگریان به‌رداوه‌ته به‌ڵانی که‌م 27 تانکه‌ری که سوته‌مه‌نیان بۆ هێزه‌کانی ناتۆ له ئه‌فغانستان ده‌برد، رۆژێک پاش ئه‌وه‌ی سێ سه‌رباز کوژران له ئه‌نجام هێرشێکی ئاسمانی به‌زاندنی سنووری ناتۆ.
کاربه‌ده‌ستان ده‌ڵێن چه‌کداره‌کان ته‌قه‌یان ده‌ست پێ‌کرد و خه‌ڵکه‌که‌یان ناچار کردبوو رابکه‌ن به‌رله‌وه‌ی ئۆتۆمۆبێله‌کان بسووتێنه‌ن. هێشتا روون نیه ئایا که‌سێك به‌هۆی ئه‌م هێرشه‌ێ ئه‌مرۆ هه‌ێنی که له‌شاری شکارپور روویدا کوژراوه یان بریندار بووه.
پێنج شه‌ممه، پاکستان رێگه‌یه‌کی گرنگی ناردنی که‌ڵ و په‌ڵ بۆ هیزه‌کانی ناتۆی له ئه‌فغانستان گرت، پاش هێره‌شی کوشنده‌ێ به‌زاندنی سنوری ئاسمانی ناتۆ له هه‌رێمی عه‌شیره‌ت نشینی کۆرره‌م ل نیزیك سنوری ئه‌فغانستان. ووته‌بێژێکی له‌شکری ده‌ڵێت هێزه‌کانی پاکستان ته‌قه‌ێ هۆشدارییان له هه‌لیکۆپته‌رکانی ناتۆ کردبوو، ئه‌وانیش ل وڵامدا مۆشه‌کیان هاویشتبوو، له ئاکام سێ سه‌رباز کوژرابون و سێ تریش بریندار بوون.
به‌شی زۆری که‌ل و په‌لو پێداویستیه‌کانی هێزه‌کانی ناتۆ به ناو پاکستان ده‌رباز ده‌کرێن.