وه‌زیرانی به‌رگری وڵاتانی ئه‌ندامی هاوپه‌یمانی ناتۆ ئه‌مڕۆ له شاری برۆکسل وا کۆده‌بنه‌وه بۆ وتووێژکردن له‌سه‌ر ئه‌رکی به‌رده‌وامی هاوپه‌یمانی ناتۆ له لیبیا و جه‌نگی ئه‌فغانستان و هه‌روه‌ها هه‌وڵه‌کان بۆ به‌ده‌ستهێنانی سه‌رچاوه‌ی دارای پێویست ، له‌وده‌مه‌ی ئه‌ندامانی هاوپه‌یمانیه‌که ڕووبه‌ڕووی که‌مکردنه‌وه‌ی بوجه ده‌بنه‌وه.
به‌ر له ده‌ستکردنیان به وتووێژ ، لیۆن په‌نێتای وه‌زیری به‌رگری وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا گوتی له هه‌موو کات زیاتر ده‌بێت ئه‌ندامانی ناتۆ زیاتر له نزیکه‌وه پێکه‌وه کار بکه‌ن، هاوکات ناوبراو ئاگاهی دا و گوتی ئه‌وه هه‌ڵه‌یه که ئه‌گه‌ر مه‌زه‌نده بکه‌ن که وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا که‌موکورتی بوجه‌ی هاوپه‌یمانی ناتۆ پڕده‌کاته‌وه. هه‌روه‌ها به‌ڕێز په‌نێتا گوتیشی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریکا بڕی 450 ملیار دوڵار له بوجه‌ی خۆی له ماوه‌ی 10 ساڵدا که‌مده‌کاته‌وه و هه‌روه‌ها ڕه‌نگه بڕی دیکه‌ی بوجه که‌مبکاته‌وه ئه‌و کاره‌ی زیانی به ئاسایشی له نێو ئه‌مه‌ریکا و هه‌روه‌ها له ده‌ره‌وه‌ی ده‌گه‌یه‌نێت.
له درێژه‌ی وته‌که‌یدا وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریکا گوتی هه‌ره‌سهێنانی رژێمی موعه‌ممه‌ر قه‌زافی له لیبیا نمونه‌ی ئه‌وه‌یه که بۆچی هاوپه‌یمانی ناتۆ گرنگه ، له‌و ده‌مه‌ی فڕۆکه جه‌نگیـیه‌کانی هاوپه‌یمانی ناتۆ به‌رده‌وامن له هێرشکردنه سه‌ر بنکه‌کانی لایه‌نگرانی قه‌زافی.
ئه‌وه‌ی شایانی گوتنه، ئه‌ندرێ فۆ راسمۆسینی سکرتێری گشتی هاوپه‌یمانی ناتۆ ئه‌رکی هاوپه‌یمانی له لیبیا به سه‌رکه‌وتنێکی مه‌زنی له قه‌ڵه‌مداوه و خودی خۆی و وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێن ئه‌وان دووچاری که‌موکورتی بوجه له بواره‌کانی چاودێریکردن و ئه‌رکی هه‌واڵگیری و به‌نزین تێکردنه‌وه له ئاسماندا بوونه‌ته‌وه.